4

159 28 31
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە


_______________________




Pov narya's




دایکم:گەڕایتەوە

من:بەڵێ وەک ئەوەی دەیبینی

دایکم:لەکوێ بوویت بۆ نانی نیوەڕۆش نەهاتیە ماڵەوە

من:لەلای بیۆل بووم

دایکم:باشە بڕۆ دەموچاوت بشۆرە و وەرە نانی ئێوارە ئەخۆین

سەرم بە باشە لەقاند و ڕۆشتم دەموچاوم شوشت دواتر چوومە چێشتخانە لەسەر کورسیەکە دانیشم دەستم کرد بە نان خواردن لەو کاتە بیۆل نامەی بۆ ناردم

لە چات

بیۆل:ناریا گەشتیتە ماڵەوە؟

من:بەڵێ ئێستا خەریکی نان خواردنم

بیۆل:ناریا بەیانی وەرە بۆ ماڵمان کاتی خۆش بەسەر ئەبەین

من:نازانم

بیۆل:چی نازانم ئەبێت بیت

من:باشە باش دێم ئێستا نان ئەخۆم بای

بیۆل:بای

کۆتایی چات

باوکم:قسەت لەگەڵ کێ ئەکرد

من:لەگەڵ بیۆل قسەم ئەکرد وتی بەیانی وەرە بۆ ماڵمان

باوکم هیچی نەگوت دەی بێگومان ئاساییە بۆیان ، دوای ئەوەی هەر سێکمان لە نان خواردن تەواو بووین قاپەکانم کۆکردوە و شوشتم ڕۆشتمە ژووری دانیشتن هەوڵم ئەدا بەشێوەک ڕەفتار بکەم کە گومان نەکەن لێم بەڵێ ناریا تەنها ئاسایی بە لەناکاو دایکم پەیوەندیەکی بۆ هات

دایکم:ئۆو سڵاو خاتوو هانی...منیش باشم سوپاس....بێگومان بەخۆشحاڵییەوە بەیانی دێم...کاتێکی خۆش

من:ئ ئێ دایکە خاتوو هانی چی گوت

دایکم:وتی بەیانی وەرە بۆ ماڵمان پێکەوە قاوە ئەخۆینەوە

باوکم:باش ئەبێت کەمێک بڕۆ دەرەوە من بەیانی لەماڵ ئەبم هەست ئەکەم ناو باخەکە زۆر تێک چووە ئەبێت کەمێک گرنگی پێ بدەم

دایکم:تۆ ڕاست ئەکەیت خەریکە هەندێک لە گوڵەکانم وشک ئەبن

دایک و باوکم لەناو ئەم قسانەدا بەجێهێشت و چوومە ژوورەکەم هەر لەخۆوە ترسێک لە دڵم نیشتووە بەڵام بەسەر خۆمی ناهێنم ، ناو کارتۆنەکەم دەرهێنا هەمووی پاک ئەکەمەوە ئەمەوێت ئەوەندەی مێشکم کار ئەکات بۆ بیرکردنەوەی بێمانا کەمێک دەستم کار بکات زۆربەی جلەکانم فڕێدا بەیانی بە بیۆل ئەڵێم کەمێک بچینە مۆڵ و جلوبەرگی نوێ بکڕم هیوادارم بتوانم ئەو لەبیر بکەم و ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەم


کابوسی ژیانم Where stories live. Discover now