2

196 39 42
                                    


ڤۆنت پێش خوێندنەوە



________________________








"بەیانی"



Pov narya's


من:بەیانی باش

وتم و لەسەر کورسیەکە دانیشم

دایک و باوکم: بەیانی تۆش باش

دایکم چایەکەی بۆ تێکردم و من سوپاسم کرد

دایکم:ئەمڕۆ ئەبێت ماڵ پاک بکەینەوە و خواردنی بەتام ئامادە بکەین ناریا

من:بۆچی؟ ئایە میوانمان دێت؟؟

باوکم:بەڵێ بۆ ئێوارە ماڵی خاتوو هانی دێن بۆ ماڵمان

من:ئاها باشە

وتم و خەریکی نان خواردن بووم دوای تەواو بوون قاپەکانم کۆکردەوە و شوشتم بڕیارمدا کەمێک کتێب بخوێنمەوە تاوەکو کاتی نانی نیوەڕۆ دێت

"دوای نانی نیوەڕۆ"

هەموو ماڵەکەم پاک کردەوە ئای خوایە خۆی ماڵمان پاکە کەچی دایکم دڵی ئاسودە نابێت دوبارە بەزیادەوە هەموویم پێ پاک ئەکاتەوە بێجگە لەوەی پێکەوە چەندین خواردنمان ئامادە کردووە

من:دایکە تەواو هێزم نەما

وتم و لەسەر قەنەفەکە پاڵ کەوتم

دایکم:ئای کچم قابیلە چیت کردوە دەی هەستە بڕۆ ژوورەکەت گەرماوێک بکە و خۆت بگۆڕە

من:چییی ئەم هەموو کارەم کردوە و ئەڵیت چیت کردوە

بەبێزاری گوتم

دایکم:باشە باش دەست خۆش کچم ئێستاش هەستە بڕۆ ژوورەکەت

بەبێزاری هەستامەوە و چوومە ژوورەکەم گەرماوێکم کرد و جلێکی گونجاوم پۆشی و دەستم کرد بە قژ وشک کردنەوە میکیاژی سادەم کرد

من:ئێستاش پێویستە بڕۆمە خوارەوە ئەوان کەمێکی تر دێن

بەرو دەرگاکە ڕۆشتم بەڵام شتێکم بیرهاتەوە

من:خەریک بوو لەبیری بکەم

ئەو ملوانکەیەم لە مل کرد کە دوێنێ جۆنگکوک بەدیاری پێیدام بۆ کۆتاجار لە ئاوێنەکە سەیری خۆم کرد و ڕۆشتمە خوارەوە

من:هێشتا نەگەیشتوون

دایکم:نەخێر

کابوسی ژیانم Where stories live. Discover now