ڤۆنت پێش خوێندنەوە
________________________
Pov narya's
من:دایکە تکایە قژم بەردە ئازاری هەیە
دایکم:بێدەنگ بە خودا لەناوت بەڕێ
وتی و منی فرێدایە عەرزەکە
باوکم:ڕوانی چی بووە بۆ ئاوا لەو کچە ئەکەیت
دایکم:تۆ پێم بڵێ چی نەبووە ئەم بێڕەوشتە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ هاوسەری هانی ئەو لای ئێمە وتی ئەچم بۆلای بیۆل کەچی لەگەڵ هانی لەباوەشی جۆنگکوک بینیمان لە ئوتێل
باوکم:ت تۆ چی ئەڵیت
بە شۆکەوە وتی و سەیری کردم
من:ب باوکە بەخوا نەمدەزانی هاوسەری هەیە ئەم بەیانیە کە ڕۆشتم ڕێی پێ گرتم بە زۆر منی برد توخوا باوەڕم پێ بکەن
وتم کاتێک باوکم هێواش هێواش قایشەکەی دانا و بەرە لام ئەهات هەتا هێزی هەبوو لێیدام زۆر بەخراپی و دڵ ڕەقانە لێی ئەدام بێجگە لەم هەموو قسە پێسانەی پێی ئەگوتم
باوکم:لە ژیانمدا تەنها یەک کچم هەبوو خۆزگە تۆش نەدەبووی نەفرەت لەو ڕۆژەی هاتیتە دونیاوە نەفرەت لەو ڕۆژەی بە منت گوت باوکە هەی بێڕەوشت
من:باوکە باوەڕم پێ بکە من بێتاوانم تکایە
هەر ئەگریام و خۆم بە قاچەکانی باوکمەوە گرت و هەوڵم ئەدا بیوەستێنم بۆ ساتێک وەستا و بەقژ بەرزی کردمەوە
باوکم:ئیتر جێگەی تۆ ئەم ماڵە نییە ئیتر تۆ خێزان و دایک و باوکت نییە منیش هیچ کچێکم نییە
دەرگای دەرەوەی کردەوە و منی هەڵدایە دەرەوە
من:توخوا ئەو کارە لەگەڵ من مەکەن بەخوا من بێتاوانم
دەرگاکەیان لێ داخستم من هەر لە دەرگام ئەدا بەڵام لێیان نەکردمەوە ماوەیەکی زۆر لەوێ دانیشتم و ئەگریام لە کۆتایدا هەستام ئەگەر چی جلەکانم زۆربەی بەشەکانی دڕاوە جەستە و دەموچاوم برینە و مۆر بۆتەوە قژم هەمووی تێک چووە بەو شێوەیە ڕۆشتم هیچ پارەیەکم پێ نەبوو تاوەکو تەکسیەک بگرم بۆیە بەپێ هەر چۆنێک بێت خۆم گەیاندە ماڵی بیۆل

YOU ARE READING
کابوسی ژیانم
Actionتاکە تاوانی من بۆ هەموو ئەو سزایانەی من وەرم گرت ئاشق بوونە ئاشق بوونی کەسێکی هەڵە>> تب:٠تەواوکراوە