6

167 26 15
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە






__________________________





ناریا لە دەرگای ئەدا دوای سێ جار بیۆل دەرگاکەی کردەوە

بیۆل:ن ناریا بۆچی ئەگریت

ناریا هیچی نەگوت و ڕۆشتە ژوورەوە

بیۆل:بۆستە با پێشبینی بکەم ئەو گەمژەیە دوبارە ئازاری تۆیدا ئاخەر من بە تۆم گوت مەچۆ بۆ لای

ناریا:ب بیۆل م من چیم لەو کردوە ب بۆچی وای لێ کردم

وتی بە هەناسە بڕکێ

بیۆل:ناریا ئەو لەبیر بکە خۆشت تاوانبار مەکە چۆن خۆشت ویست ئاواش لەبیری ئەکەیت ئمم نیگەران مەبە

بیۆل گوتی و ناریای لە باوەش کرد

ناریا:بیری دایک و باوکم ئەکەم چۆن وابکەم لێم خۆشبن چۆن وابکەم گوێم بۆ بگرن

بیۆل:کەمێک ئارام بگرە با چەند ڕۆژێک تێپەڕێ بڕۆ بۆ لایان لەوانەیە ئەمجارە گوێت بۆ بگرن

ناریا:هیوادارم وە من هەموو هەوڵێکی خۆم ئەدەم

بیۆل:دەی بڕۆ دەموچاوت بشۆرە منیش شۆربات بۆ ئامادە ئەکەم


ناریا زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی:چی شۆربا دەی خۆ من نەخۆش نیم

بیۆل:تۆ وا ئەڵیت بەڵام ڕەنگت زەرد بووە چاویشت ئاوساوە زۆر قسە مەکە من ئەڕۆم بۆ چێشتخانە

بیۆل ڕۆشت بۆ چێشتخانەکە منیش ڕۆشتمە دەست شۆرەکە و دەموچاوم شوشت دواتر ڕۆشتە چێشتخانە بۆ لای بیۆل

ناریا:بیۆل بهێڵە یارمەتیت بدەم

بیۆل:شۆربا چییە تاوەکو یارمەتیم بدەی تۆ بڕۆ دانیشە منیش کەمێکی تر دێم

ناریا:ئاهـ کەلەڕەق باشە تەواو

ناریا ڕۆشتە ژووری دانیشتن لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کرد هەر زوو خەیاڵ ناریای بردەوە بەڵام لەناکاو چاوی چووە سەر کەسێک

ناریا:ئەو چی ئەکات لێرە؟؟ تۆ بڵێی ماڵیان لێرە بێت

ئەو کەسەی ناریا بینی هەمان ئەو کوڕە بوو کە ئەو ڕۆژە لەلای دەریاکە بینی و قسەی لەگەڵدا کرد

ناریا:هەرچۆنێک بێت

وتی و لە پەنجەرەکە دوور کەوتەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشت لەدوای تەواونی شۆرباکە بیۆل بە خۆی و سینیەکەی دەستی هاتە ژوورەوە

کابوسی ژیانم Donde viven las historias. Descúbrelo ahora