1

449 41 31
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە


____________________________


"لەپەیوەندی"

جۆنگکوک:ئازیزم لە کوێ مایتەوە ماوەیەک ئەبێت چاوەڕوانی تۆم

ناریا:ئێستا لەماڵەوە دەرچووم خەریکم دێمە لات

جۆنگکوک:باشە ئازیزم چاوەڕێم

"کۆتای پەیوەندی"

ناریا دوای ماوەیەک گەیشتە لای ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکوک ئەو لە دووکۆڵان ئەولای ماڵی ناریا ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتبوو بۆ ئەوەی هیچ کەسێک هەست نەکات و نەبینێت

ناریا:سڵاو ئازیزم

وتی و چووە ناو ئۆتۆمبێلەکە و ماچی جۆنگکوکی کرد

جۆنگکوک:سڵاو لە تۆش ئەزیزی دڵم

ناریا:کەواتە ئەمڕۆ ئەڕۆین بۆ کوێ

جۆنگکوک:سوپڕایزە جوانکیلەکەم

ناریا:ئمم بزانین پیاوی ڕۆمانسی چی ئامادە کردوە

جۆنگکوک:هههه چاوەڕوان بکە

وتی بە پێکەنینەوە ناریاش لەگەڵی پێکەنیەوە

لەدوای ٢٠ خولەک گەیشتنە ئەو شوێنەی جۆنگکوک ئەیویست

ناریا:ئێرە ئوتێلە؟؟

بەسەر سوڕمانەوە پرسی

جۆنگکوک:بەڵێ ئێرە ئوتێلی منە بەشی سەرەوەی ئوتێلەکە ڕێستورانتە بابڕۆین

ناریا:بەڵام چۆنە تاوەکو ئێستا باست نەکردوە کە خاوەن ئوتێلی

وتی و لەگەڵ جۆنگکوک بەڕێ کەوتن بۆ ڕێستورانتەکە

جۆنگکوک:هیچ کاتێک بابەتێک نەهاتۆتە پێشەوە کە پەیوەندی بەمەوە هەبێت و باسی بکەم

ناریا:ئەبێت چی تر هەبێت و من نەیزانم

جۆنگکوک بۆ ساتێک وەستا

جۆنگکوک:ئەگەر هەشبێت دڵنیابە بۆ ئەوە نەم گوتوە چونکە نەمویستووە تۆ لەدەست بدەم

ناریا بەگومانەوە سەیری جۆنگکوکی کرد

ناریا:هەر بەڕاستی شتێک هەیە تۆ لێم بشاریتەوە

ناریا چاوەڕوانی وەڵامی جۆنگکوک بوو بەڵام جۆنگکوک دەستی ناریای گرت و چوونە ناو ئاسان سۆرەکە

کابوسی ژیانم Where stories live. Discover now