10

143 22 50
                                    


ڤۆنت پێش خوێندنەوە

______________________

Pov narya's

من:هەر بەڕاستی هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ڕۆشتن لێرە

١کچ:ڕێگەیەک هەیە

من:بەڕاست چۆن

١کچ:ئەتوانیت خۆت بکوژی ئەوانیش تۆ ئەبەنە دەرەوە

وتی و لەگەڵ هاوڕێکەی دای لە قاقای پێکەنین

من:تۆ بە من ڕادەبەری

وتم و برۆم بەرز کردەوە

٢کچ:کچم بۆ لەگیانی خۆت بێزاری تۆ هێشتا نوێیت پێم وابێت بۆیە بەو شێوەیە قسە ئەکەی چونکە ئەوەی دەمێکە لێرە ئەو قسانەی لەژێر خاک ناشتوە هیچ ڕێگەیەک نییە ئەگەر هەبێ مردنە

کاتێک ئەو قسانەی کرد زۆر دڵگران بووم بێ هیچ قسەیەک هاتمە دەرەوە دوبارە فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە

من:من چیم لە خۆم کرد خوایە

بە نیگەرانییەوە ڕۆشتمەوە جێگای خۆم لەسەر سیسەمەکەم دانیشتم قاچەکانم لە باوەش گرت کەوتمەوە ناو بیرکردنەوەکانم جۆنگکوک هاتەوە مێشکم ئەو ڕۆژانەی پێکەوە بووین ئەو کاتانەی لە خەیاڵ ئەژیام وام بیرئەکردەوە هیچ کەسێک وەک من دڵخۆش نییە هیچ کەسێک وەک من بەشانس نییە چونکە خۆشەویستی کەسێکم کە خۆشی ئەوێم وە هەمیشە گرینگم پێ ئەدات بەڵام دەرکەوت هەمووی نمایش و درۆ و خەیاڵ بووە جیۆن جۆنگکوک ئەو خۆشەویستیە گەورەی بۆ تۆم هەبوو ڕۆژ بە ڕۆژ ئەگۆڕدرێت بۆ ڕق ڕقێک کە هەرگیز ناگۆڕدرێتەوە بۆ خۆشەویستی

قاچەکانم دور خستەوە کاتێک گوێم لە کۆکەی ڕیا بوو زۆر بەخراپی ئەکۆکی بەرەوڕووی ڕۆشتم لەسەر مێزەکە سوراحیەک ئاوی لێ بوو ئاوەکەم بۆ تێکرد و دامە دەستی بەهێواشی هەستایەوە ئاوەکەی خواردەوە

ڕیا:س سوپاس

من:تۆ باشی

ڕیا:باشم..من باشم

من:زۆر بەخراپی ئەکۆکای

ڕیا:هیچ نییە کاتێک خەونی ناخۆش ئەبینم وام لێ بەسەر دێت

من:ئمم تێگەیشتم

وتم و لەسەر جێگاکەم دانیشتم

ڕیا:باشە تۆ ناوت چییە

من:ناریا

ڕیا:ئەی تەمەنت

من:20

ڕیا:منیش 25 ساڵم

کابوسی ژیانم Where stories live. Discover now