هەندێ جار لە بارەی دونیای کچانەی خۆیانەوە بۆی ئەنووسیمباسی هاوڕێکەی ئەکرد کە چۆن بەو مناڵیە
عاشقی کوڕە خاڵەکەی بووەیەکەمی سەر پۆلەکەیان کچی پیاوێکی موعتادە و ئەیەوێ بەزۆر بیداتە پیاوێ کە دە پانزە ساڵ لەخۆی گەورەترە
باسی ئەو هاوپۆلەی بۆدەکردم کە لە ترسی برا
گەورەکەی و خانەوادە سەخت گیرەکەیدا لە شەقام و گەڕەکەکاندا سەر بەرزناکاتەوە و هەمیشە بە حەسرەتی ئەو ئازادییەوە ئەژی کە هاوڕێکانی تێیدا دەژیان ،هەرجارەو داستانێکی بۆ ئەنووسیم،
بە خوێندنەوەی ئەم داستانانە هەر ڕۆژ زیاتر بە دونیای پڕ نەهامەتی و لێوانلێو لە ڕازی کچان ئاشنا ئەبووم
وەختێ نووسینەکانیم ئەخوێندەوە دەنگی لە گوێمدا دەزرینگایەوە، ئەودەنگەی هیچکات نەمبیستبوو بەڵام لەم نێوەندەدا هیچی لەبارەی خۆیەوە نەئەنووسی، منیش هیچکات لێم نەپرسی،
دڵم ئەیوست بیهێنمە پێش چاوی خۆم و لەڕێی دەست و خەتەکەی و ئەو شیعرانەی کە ئەینووسی و و بۆنی ئەو عەترەی بە کتێبەکانەوە جێئەما بیناسم،
ئێمە زۆر لەیەک ئەچووین ، ئەویش وەکو من فکری بە داستانەکانی دەورووبەری خۆیەوە دەرگیربوو ، ڕەنگبێ خۆی لە نێو ئەو هەموو ئاڵۆزی و دەردەسەرییەدا ون کرد
"یا ڕەنگە من دڵم ئەیوست بەوجورە سەیری كەم"
.
.
YOU ARE READING
||ئەشقی نەبینراو||✔️
Action" مەڵێ ناکرێت! ئەوینی من و تۆ داستانێکی پڕ لە هەست پێناسەنەکراوە مەگەر گوناح نیە ئەم هەستانە هەلپروسکاو بمێننەوە؟ گەر تاوان بێت خۆشویستنی تۆ من دەست هەڵناگرم لە کردنی ئەم تاوانە" ئارێز&سۆز هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆخۆم دەگەرێتەوە بردنی قەدەغەیە⚠️