chapter 6

116 27 23
                                    








‎شەو تا بەیانی ئۆقرەم لەبەر بڕابوو



بیرم لەوە ئەکردەوە کە بەیانی ئەو پرسیارە دەبینی چی دەکا ، چۆن قاقا لێئەداو سەما ئەکا، ئەو ڕوخسارو دیمەنەی کە تائێستای نەمدیبوو لە خەیاڵی خۆمدا بەرجەستەئەکرد، بەیانی نیوەڕۆکەی وەختێ ڕۆشتمە پۆلەوە،




بینیم پارچە کاغەزێکی جێهێشتووە و لە مەتنێکی دوورو درێژدا بەقوربان و ساقەم بووە، و لەکۆتایی پەڕەکەدا وێنەیەکی کێشاوە کە کیژۆڵەیەک لەسەر پەنجەی پێ وەستاوە و چاوەکانی داخستووە و ماچی کوڕە لاوێک ئەکا کە لێوی کردۆتە غونچەو داچەمیوەتەوە بۆ کچەکە،



ناوی خۆی لە خوارەوەی قاچەکانی کچەکە نوسیبوو

'سۆز'

ئایی سۆز دەکرێ بزانی چی لە دڵمدا دەگوزەرێ؟
بە ئەو‌ هەموو مهیرو موحیبەتە دڵم دەتوایەوە و چاوەکانم بەزۆر
هەڵئەهێنا ، بەڵام بەچی ئەچوو وەختێ ئەو ئاگاداری ئەم حاڵە نەبوو





‎ئیتر تا کۆتایی هەفتەی تاقیکردنەوەکان کارم ئەوەبوو لە پاش زەنگی کۆتایی بە ئەسپایی ئەچووم پەڕەیەکم لە پرسیارەکانی ناو سەبەتەکە دەرەهێناو دەمخستە ژێر مێزەکەوە ، تا بەیانی وشەی تازە و بەقوربان و بەساقەی تازەم بۆ بنووسێ و، دیسان وێنەی ماچ کردنەکەم بۆ بکێشێتەوە، لەپاش تێپەڕبوونی ئەو چەن ڕۆژە ، و بیستنی ئەو وشانەی کە هەمیشە دڵی لێئەسەندم، ئیتر ئارامم نەمابووم و



دڵم ئەیویست لەنزیکەوە بیبینم ،دڵم ئەیویست گوێم لەدەنگی بێ ، دڵم ئەیویست بەناوی خۆیەوە بانگی بکەم، دڵم باوەشی ئەوی ئەویست گەرمی لەشی ئەوم دەویست،هەموو شیعرەکانی  کە لە سەرەتای کتێبکەناوە ئەینووسی لە پەرتوکێکی بچوکدا  نووسیبوومەوە

هەموو شەوێ ئەمخوێنەدەوە هەموو شەوێک لەبەرخۆمەوە بە کزی ناوی ئەوم دەهێنا

'سۆز'

'سۆز'




دڵم ئەیویست دەستی بگرم و پێکەوە پیاسە بکەین وەختێ لە نیگای چاوەکانیدا ڕۆئەچووم و سێبەری هەردووکمان لەپێشمانەوە ڕێیان ئەکرد،



دڵم ئەیویست هەموو شیعرەکانی کە نوسیویەتی بۆم بخوێنێتەوە ، دڵم ئەیویست بزانێ بە درێژایی ئەم ماوەیە لە چ حاڵێکدا بووم بەهۆی ئەو هەستانەی لەگەلمدا گەشە دەکەن...







‎بڕیارمدا و نامەیەکم بۆنووسی کە هەموو قسەکانی دڵمی بەسەرەوەبوو



.

.

||ئەشقی نەبینراو||✔️Where stories live. Discover now