chapter 7

149 30 12
                                    








وانەی کۆتایی بوو خەریکبووم بۆ‌جاری هەزارەم نامەکەم ئەخوێندەوە کە بۆ سۆزی دڵم نوسیبووم لەناکاوێک بەڕێوەبەری قوتابخانەکەمان خۆی کرد بەژووردا،






نەختێ لەبارەی تاقیکردنەوەکانەوە قسەی کردو پاش کەمێ بێدەنگی وتی : وای بە حاڵتان گەر بزانم کەسێ نیازی قۆپیەکردنی هەیە ، چاومان لەسەرتانەو لێتان بێ ئاگانین ، هەر ئەمڕۆ لە دەوامەکەیتر کچێ بەخاتری دزینی پرسیارەکان و بڵاوکردنەوەی لەنێو قوتابییەکاندا لە قوتابخانە دەریان کردووە و ناردوویانەتە قوتابخانەیەکیتر
بڕیار وایە تاقیکردنەوەکانیشیان دووبارە بکرێتەوە






بە بیستنی ئەو قسانە تەزێک بەلەشماهات و خاوبوومەوە بەسەر مێزەکەدا






ئیتر گوێم لە قسەکانی تری بەڕێوەبەرەکەمان نەبوو  نەمەزانی چ خاکێ کەم بەسەردا ، دەرکردن ؟




ئەتوت دونیا ڕووخاوە بەسەرما ، تەواوی ئەو ماوەیە بەپێش چاوما ئەهات و ئەچوو ، چاوم بڕیبووە نامەکەو بوغزێ گەروومی گردبوو وختبوو بگریم بۆ ئەم حاڵەم ،






هەرچۆنێبێ نامەکەم خستە نێوانی ئەو دەفتەرەی شیعرەکانی سۆزم تێدانووسیبوو خۆم کۆکردەوە و بەبیانووی سەر ئێشە ڕوخسەتم لە بەڕێوەبەر خواست و نەویم لە جانتاکەم و ڕۆشتمە دەرەوە



لە پاش چەن هەفتەیە بەهەزار داماوی ناونیشانی ماڵیانم دۆزیەوە





بەڵام درەنگی کردبوو ، بەهۆی ڕووشانی ئابڕوویانەوە باریان کردبوو ،






سەرگەردان بووم ، سەرگەردان و پەرێشان





تا ماوەیەکی زۆر هەرکچێ تەماشای بکردمایه وامئەزانی ئەوە ، بەڵام نەخێر ، هیچ خەبەرێکی نەبوو ، من مامەوە لەگەڵ هەستێکی هەڵپڕوسکاو ...




تا ماوەیەکی زۆر هەرکچێ تەماشای بکردمایه وامئەزانی ئەوە ، بەڵام نەخێر ، هیچ خەبەرێکی نەبوو ، من مامەوە لەگەڵ هەستێکی هەڵپڕوسکاو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


.

||ئەشقی نەبینراو||✔️Where stories live. Discover now