end

111 17 2
                                    









لە دەرەوە دانیشتبووم لە تەنیشت هاورێکەمەوە باسێ خەمگینی دڵمم بۆی دەکرد نازانم ئاخۆ دەبێ تێبگات هەست بە چی دەکەم من؟






هەر ئەو رۆژەی سۆز زانی من کێم بەجێی هێشتم لەنێو دەریایەک لە خەم







میشکم چیتر ئەمەی وەرنەدەگرت خۆ من وام دانابوو لە خۆشیا قاچی
ئەرز نەگرێت وام دانابوو ئەویش وەک من لەنێو ئەم هەستانەبێت







تا زەنگێ تەلەفۆنێ دەریهێنام لەو خەیالانەم بەرەو واقیع منی هێنایەوە




سەیرێکم کرد ئەوە هی منە ژمارەیەکی نەناسراو بوو





نەمدەویست هەلێ بگرم بەلام نەوەک شتێکی گرینگ بێت دەکرێ دایکم بێ ژمارەکەی گۆریبێت هەرچۆنێ بێ هەڵم گرت بریاری داخستم لە مێشکما دەرکرد





"ئارێز"



کاتێ گوێم لەو دەنگە لەرزیوە بوو تەزویەک بە لەشم داهات




ئەوە خۆیەتی




مەگەر دەکرێ من دەنگی ئەو لە یاد بکەم؟







———————-








لە شوێنی دوور لە چاوی خەلک وە لێککەران لەنێو باوەشمدا شاردبوومەوە ئەوەندە توند قۆلەکانم لە دەوریەوە پێچابوو داماوە خەریکبوو بخنکێت




(:



دەترسام یەکێک بیبات لێم، ئاخر من دەترسام بەریبدەم بفرێت لەنێو دەستەکانم!



"ئارێز"



"گیانی من"


ماچێکم لە سەری کرد بەهۆی منەوە دەمێکە وازی لەچوون بۆ قوتابخانە هێنابوو هەر ئەو رۆژەی ماڵیان باری کرد دایکی چیتر رێگەی نەدابووبچێت بۆ قوتابخانە مەگەر بۆ رۆژی تاقیکردنەوەکانی نەبێت



بۆنی پرچی سیەکانمی پڕ کردبوو جار جارە سەری بەرز دەکردەوە لەنێو باوەشم سەیری ڕوخسارمی دەکرد دواتر بە شەرمێکەوە سەری دادەنایەوە چەندێ سەیری ڕوخساریم دەکرد زیاتر سەڕم دەسورما



خودایە دەکرێ ئەمە فریشتەی سەر زەوی بێت؟



دەکرێ ئەم باوەشە بەهەشتی سەر زەوی من بێت؟



"ئارێز ئەوەی ئێمە دەیکەین تاوانێکە بۆ لێخۆشبوونی سەدەیەک پارانەوەی دەوێت ئەوینی من ئاخر دەکرێ ئاواهی بین ؟''




"مەڵێ ناکرێت! ئەوینی من و تۆ داستانێکی پڕ لە هەست پێناسەنەکراوە
مەگەر گوناح نیە ئەم هەستانە هەلپروسکاو بمێننەوە؟ گەر تاوان بێت خۆشویستنی تۆ من دەست هەلناگریم لە کردنی ئەم تاوانە"


"سۆزی من من و تۆ دوو کەسین
کە بەبێ یەکتر بێکەسین
بۆ یەکتریش نەفەسین"




"سۆزی من من و تۆ دوو کەسین کە بەبێ یەکتر بێکەسین بۆ یەکتریش نەفەسین"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



دەی بیزانن ئەوینی ئێمە بێ کۆتایە هەستی ئێمە بۆ یەکتر نەبراوەیە

❤️🤍A

هەر وشەیەکی لەم چیرۆکە مافی نوسینی دەگەرێتەوە بۆخۆم رێگە نادرێت ببردرێت🌸🌸

||ئەشقی نەبینراو||✔️Where stories live. Discover now