chapter 8

112 24 1
                                    








دوا نیوەرۆیەک بوو دایکم و باوکم قەراربوو برۆنە سەردانیکردنی خزمێکی دوورمان کە هەرگیز نەمدیبوون بە زۆری دایکم قایل بووم لەگەلیاندا برۆم





هەر کە گەیشتین بەوێ خورپەیەک بە دڵمدا هات نەمدەزانی چیمە؟دەکرێ چیمبێت؟


هەرکاتێک ئەوم بیر دێتەوە لەرزێک دڵم دەگرێت شڵەژاو دەبم خوایە دەبێ چیبکات ئێستا؟ ئەویش وەک من پەرێشان و خەمگینە؟دەکرێت لەبیری کردبم؟بارەکە زۆر قورسە لەسەر دڵم چەندێک بیکەم ئەو بۆشاییەم پێ
پر ناکرێتەوە




هەرچۆنێک بوو کۆتایم بەو بیرکرنەوانەم هێنا لەگەل چونە ژوورەمان بۆ مالەکە دوای چاک چۆنی دانیشتین





ساتێ بێزارببوم  لە قسەکانیان بریارم دا سەرێک لە دەرەوە بدەم بەلکو هەوایەک بۆ سیەکانم بڕوات ئەو ئاگرەی ناخم دابمکرێتەوە!




هەر لەگەل کردنەوەی دەرگای دەرەوەی ماڵەکە کچێک خۆی پێدا کێشام



سەڕسام بووم لەبەر ئەوەنا کچەو خۆی پێدا کێشاوم!



لەبەر ئەوەی ئەوە هەمان عەترەکەی سۆزە لەو دێت،سەیرێکم کرد پرچە کاڵەکانی بە شانە ڕووتەکانی هاتبوونە خوارەوە چاوە قاوەیەکانی بە لێدانی تیشکی خۆرەوە زەرد هەڵگەرابوون ڕوومەتاکانی پەمەیی بوون
وەک گوڵێکی وردیلە وابوو تازە پێدەگەیی

نەختێ منی پاڵدا بۆ دواوە سەری سوڕمابوو لەوەی بۆچی چاوم تێ بڕیوە ئاوایی


؛سۆز کچەکەم هاتیتەوە


ئاورێکم لە دواوەم دایەوە هەمان ئافرەتی ماڵەکە بوو

ئاوی دەمم قوت دایەوە

؛ ئەوە کچەکەتە؟

؛بەڵێ کورم بۆچی ؟چی قەوماوە؟


لەم نێوەندەدا رۆچوبووم خودایە دەکرێ ئەوە سۆزەکەم بێت؟






تاوێ چاوێکم لەو گرێدایەوە بینیم چۆن بە توڕەیەوە سەیرم دەکاتەوە
خۆ من تاوانم نەکردوە من تەنها هەستم بە بوونی ئەشقەکەم کردوە تێیدا

..

.

||ئەشقی نەبینراو||✔️Where stories live. Discover now