دوای هەزاران جار داواکردن و لەبەر دەرگای ماڵی ئەوان وەستانم سۆز رازی بوو بە بینینم بێ ئاگەداری دایک و باوکی بە بیانوی دەرس خوێند لەلای هاورێکەی لە ماڵ هاتە دەرەوە لەمێژێک بوو قەرارم دابوو هەموو شتێک بدرکێنم من زۆرێک لەوە دڵنیام ئەوە عیشقەکەمەبەوم وتبوو شتێکی زۆر گرینگ هەیە دەبێت ئەو ئەگەدار ببێتەوە ڵێی تێناگەم چۆن رازی بوو لەبەر فزوڵیەکەی بوو یان ئەویش هەستی بەمن کردبوو
لەسەر کورسیەکانی خواردنگەکە دانیشتبووین خواردنگەیەکی بەناوبانگ بوو وە داخراو! نەمدەویست سۆز هەست بە کەم و کورتی بکات یان ترس بکات
تا کەوچکێکم لە خواردنەکە دەخوارد دەیان جار چاوەکانم لەو دەبڕی
تا خواردنەکە تەواو بوو
"سۆز"
بە شڵەژاویەوە سەیری کردم ناو هێنانی ئەو هەستێکی زۆر خۆش بوو
لەلام چاوە فزوڵیەکانی زیاتر ناوەکەی لەلا شیرن دەکردم!"بەڵێ"
"سۆز دەزانی من کێم بیرت دێت؟"
شانەکانی بە نەزانیەوە بەرز کردەوە سەیری دەوروبەرمانی کرد
کەس لێرە نەبوو وادیارە نایەوێ سەیرم بکات دەبێت لە سەیرکردنەکانم بێزار بوبێت؟
"چۆن دەبێ بیرت نەبێت ئاخر مەگەر کەس ئیشقەکەی خۆی لەبیر دەکات؟"
هەمان ئەو نامانەی رۆژانە هەستی یەکترمان تێدا دەردەبڕی لەسەر مێزەکەم دانا وە شیعرەکانی خۆی
ساتێ واقی وڕمابوو لە مەسەلەکە نەدەگەیشت
تا چاوەکانی بەرز کردەوە شەپۆلێ فرمێسک بەرەو ڕوومەتەکانی هاتنە خوارەوە

YOU ARE READING
||ئەشقی نەبینراو||✔️
Aksi" مەڵێ ناکرێت! ئەوینی من و تۆ داستانێکی پڕ لە هەست پێناسەنەکراوە مەگەر گوناح نیە ئەم هەستانە هەلپروسکاو بمێننەوە؟ گەر تاوان بێت خۆشویستنی تۆ من دەست هەڵناگرم لە کردنی ئەم تاوانە" ئارێز&سۆز هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆخۆم دەگەرێتەوە بردنی قەدەغەیە⚠️