| jungkook pov|
بە بێزاری بەرەو ناو ئەو ڕێستۆرانتە بەڕێکەووتم کە یەکتر بینینم دانا لەگەڵ وۆنگ هوو ئەو هاوڕێیەکی بە نرخمە ئەو هاوڕێی قۆناغی ئامادەییمە ئێمە زۆربەی کاتەکان پێکەوە بووین
لەسەر مێزێک دانیشتم ڕێستۆرانتێکی هێمن و کەم کەسی تیابوو ئەتوانم بڵێم بێ جگە لە مێزەکەی من یەک مێزی تر خەڵکی لەسەرە ئەوانیش دوو کچ و کوڕێکن ، ئەوان زیاتر لە هەرزەکار ئەچن
نازانم ئەوان دەنگیان زۆر بەرزە یان ئێرە زۆر هێمنە کە بە ئاسانی ئەتوانم گوێبیستیان ببم سەیری کاتژمێرەکەم کرد سەیرە تا ئێستا وۆنگ هوو نەهاتووە ئەو هەمیشە لە کاتی خۆی ئامادە ئەبوو
" دڵنیام بە دڵتە بێت" دەنگی کچێک لەسەر مێزەکەی تر سەرنجی منی برد ئەو کچەی قسەیەکرد پشتی لە من بوو لەگەڵ کوڕێک کچێکی تر بەرامبەریان دانیشتبوو ڕووی لە من بوو
" تشش گرینگ نییه بە لامەوە نامەوێ تووشی هەڵەبم" ئەو کچەی ڕووی لێمە ووتی و قژی خستە بن گوێی ئەو سەرنجی لەسەر موبایلەکەی بوو بە جوڵەی دەستەکان ئەمتوانی بزانم ئەو خەریکی یاری کردن بوو بە موبایلەکەی
" شێن بەسە! پێویسته خۆشەویستێکت هەبێت" کوڕەکە بە بێزاری ووتی کەواتە ئەو کچە ناوی شێن'ە همم ئەوەم بە دڵە ، کچێکی لەو شێووەیە بوونی ماوە؟
" ئای! یانجی بەسە ئەڵێم نامەوێت" ئەو به توڕەیی موبایلەکەی دانا و چاوەکانی کەوتە سەر من ، چاوەکانم لەسەری لانەبرد دوای ماوەیەکی کەم ئەو سەیری لایەکی تری کرد
" شێن ئەو زۆر دەوڵەمەندە " کچەکەی تر ووتی و تامەزۆ بووم بزانم خاتوو شێن هێشتان لەسەر قسەی خۆیەتی بەڵام هەر وەکو چاوەڕوان کرا ئەو زەردەخەنەیەکی کرد
" ئێنا تۆ بە ڕاستتە؟" شێن به پەرۆشەوە ووتی و ئەمتوانی ببینم کچەکەی تر سەری بە بەڵێ لەقاند ئاه نەفرەت بۆچی بەو شێوەیە گرینگی بە پارە ئەدەن
چاوم لەسەریان لابرد و سەیری موبایلەکەم کرد و نامەیەکم بۆ نوونا نارد که درەنگ ئەگەڕێمەوە نەمویست نیگەران بێت هەرچەنە لەوانەیە لە ماڵەوەش نەبێت کەسێک هاتە ژوورەوە پێم وابوو وۆنگ بێت بەڵام ئەو نەبوو کوڕێکی لاوازی باڵا بەرز بوو
هەر لەدوورەوە دیاربوو کە کوڕێکی باش نییە بە شێوازی ڕێکردن و قژە ناڕێکەکەی هات و لە لای ئەو کچە دانیشت کەناوی شێن بوو لەو کاتەیا شێوەی شێن زۆر پێکەنیناوی بوو ئەو به شۆکەوە سەیری ئەو کوڕەی کرد و بە چاوی لەکەڵ هاوڕێکەی قسەیەکرد
" خۆ زۆر چاوەڕێتان نەکرد یانجی؟" ئەو کوڕە پرسی و قژی برده لایەکی تر ئەو لە هەرزەکارێک نەئەچوو ئەموێست ڕووخساری یانجی ببینم بزانم ئەویش کوڕێکی پێگهیشتووە!
" نەخێر دان یانی بەڵێ کەمێک درەنگ کەوتیت" یانجی بە شڵەژاوی ووتی ئەمویست بزانم باسی چی ئەکەن بۆیە بە تەواوی خۆم بێ دەنگ کردبوو ئەوان داوای خواردنیان کرد منیش قاوەیەک
BẠN ĐANG ĐỌC
شـێتـانە لـەخـۆشەویستـیدا// JJK
Fanfiction〠/ ڪچێڪی ڪورت ڪەمەرێڪی باریڪ چاوێڪی گەورە؟ هەرگیز خـەیاڵم پێیوەی نەڪردبوو ♔/ بۆچی ئەبێ لام گرینگ بێت؟ بیستوومە ئەو هاوسەری هەیە 〠/ تـۆ سەرم گـەرم دەرەڪەویت ڪچە ڪیووتەڪە ♔/ گەر تـەواوی ڕۆژ ئـاڪتی ڪیووتی بڪەم هێشتـان هـەر هـۆتم ♔/ ئەمـەوێ ژوان لەگـەڵ...