|another pov|دوای ئەوەی جۆنگکووک ژوورەکەی بە جێهێشت شێن دەستی کرد بە گریان زۆر بە دەنگ و هەرچی شتی نێو ژوورەکەیا ئەیشکاند نەیەتوانی ئەمە قبووڵ بکات هێندە نیگەران بوو تەنانەت ئازاری خۆشی ئەدا
شێن بیری لەو شتانە ئەکردەوە کە جۆنگکووک پێی ئەووت و ئەو کارانەی بۆی ئەکرد هەرگیز بە خەیاڵیا نەهاتووە ئەمە هەمووی نواندن بووە
بیری لەوە ئەکردەوە کە پوری بەمە بزانێت بە چ جۆرێک نائومێد ئەبێت ، ئەو ئەیویست کە خوێندنەکەی تەواو بکات
بەڵام هێشتان هیوا هەیە شێن بڕیاری داوە کە جۆنگکووک لە بیر بکات و پەرە بە خوێندنەکەی بدات ، لەبەر ئەوەی پلەی یەکەمی بە دەست هێنا لە زانکۆیەکی لەندەن پێشنیاری خوێندنی بۆ کراوە
شێن فرمێسکەکانی سڕی و سەیری دەورو بەری کرد هەڵساییەوە هەستی بە گێژ بوون کرد خۆی گرت بە بێدەکەوە کەمێک باشتر بوو بەڵام هەستی کرد کە ئەڕشێتەوە خێرا چووە گەرماوەکە بەڵام نەڕشاییەوە
شێن لە نێو جلەکانی کووک گەڕا و سێچارەکێک و هۆدیەکی گەورەی دەرهێنا چووە گەرماو کەمێک خۆی ئارام کردەوە و دواتر چووە بەلە کۆنەکە هەستی بە ساردی کرد کڵاوی جلەکەی لەبەر کرد و سەری خستە سەر ئەژنۆی و قاچەکانی لە باوەش گرت
هیچ رووناکیەک لە بەلە کۆنەکە نەبوو شێن هەستی بە فرمێسکەکانی کردەوە دووبارە ئەمە سەختە بۆیە ئاساییە گەر چەند ڕۆژ باری دەروونی تێکبچێت
گوێی لە دەنگی دەرگا بوو زانی کووکە بۆیە پیشگوێی خست ، کووک کە هاتە ژووەرەوە زۆر ترسا کە شێنی نەبینی بەڵام کە هاتە بەلەکۆنەکە لەرزە بە دڵیا هات گوێی لە هەنسکی شێن بوو بەرەو شێن چوو لە لای دانیشت
"ببورە بۆ ئەوەی درۆم لەگەڵ کردیت" جۆنگکووک بە نیگەرانییەوە ووتی و شێن هەنسکەکانی گرت
"بەڵام بەڕاستی من تۆم ئەوێت ئەو مناڵەش ه..." جۆنگکووک خەریک بوو ڕوونکردنەوە بدات بەڵام شێن وەستاندی بە دەنگە تیژەکەی
" ئەو مناڵە چی ها؟ بێویژدان بەسە من ئیتر تۆم ناوێت" شێن بە توڕەییەوە ووتی و بەقاچەکانی پاڵی دایە کووک و وایکرد جۆنگکووک هاوسەنگی لە دەست بدات و بکەوێت
"چیەڵێی شێن بوەستە با قسە بکەم" جۆنگکووک بە نیگەرانییەوە ووتی و ویستی لە شێن نزیک بێتەوە بەڵام شێن ڕێگری کرد
"هەرگیز دەرفەتی ڕوونکردنەوەت پێ نادەم ئێستاش بهێڵە بڕۆم چونکە نەفرەت لە بوونیشت ئەکەمەوە" شێن بە سوورییەوە ووتی کووک ئەمە دڵگرانی کرد چونکە ئەو شێنی لە بوونی خۆشی زیاتر خۆشەوێت ئەمەی پێ قبوڵ نەئەکرا
BẠN ĐANG ĐỌC
شـێتـانە لـەخـۆشەویستـیدا// JJK
Fanfiction〠/ ڪچێڪی ڪورت ڪەمەرێڪی باریڪ چاوێڪی گەورە؟ هەرگیز خـەیاڵم پێیوەی نەڪردبوو ♔/ بۆچی ئەبێ لام گرینگ بێت؟ بیستوومە ئەو هاوسەری هەیە 〠/ تـۆ سەرم گـەرم دەرەڪەویت ڪچە ڪیووتەڪە ♔/ گەر تـەواوی ڕۆژ ئـاڪتی ڪیووتی بڪەم هێشتـان هـەر هـۆتم ♔/ ئەمـەوێ ژوان لەگـەڵ...