| پـارتی سێیـەم|

673 108 351
                                    

 

| shen pov |



دوای ئەوەی کووکمان جێهێشت گەڕاینەوە ماڵەوە پێڵاوەکانم دانا و خێرا ڕۆشتمە ژوورەکەم بۆ ئەوەی نامە بۆ ئێنا بنێرم و باسی کووکی بۆ بکەم و باسی ئەوەی بۆ بکەم کە ماوەیەکی تر پورم ئەچێت و من بە تەنها ئەمێنمەوە

| ئێنا بەڕاستی کوڕێکی جوانم ناسیووە وا هەست ئەکەم ئەو منی به دڵ بێت|
وە
| لەم نزیکانە پورم ئەچێتەوە گوند داپیرەم نەخۆشە هەم به هۆی ئەو کوڕەوە پورم سیقەی پێم کرد|

موبایلەکەم فڕێدایە سەر بێدەکە و چوومە گەرماو هەرچەندە درەنگ بوو بەڵام ئارەزووی خۆ شۆردنم هەبوو ئاگام لە کات نەما بیرکردنەوەکانم پڕ بوون لەوەی کە پوورم ڕۆشت خۆم بە چییەوە خەریک بکەم ئەسڵەن هیچ کارێکیش نییە بیکەم

لای پورم ووتم کارم دۆزیوەتەوە گەر بزانێت درۆم کردووە پارچە پارچەم ئەکات هەرچیەک بێت پورم کەرەڤانەکه ئەدات بە کرێ ، وە ئەو کرێیەش بۆ منە تا ئەو کاتەی کارم دەستەکەوێت لەسەر ئەو کرێیە ئەژیم

ڕۆبەکەم لەبەر کردوو و قژم وشک کردەوە جلێکی خەوم لەبەر کرد و سەیری موبایلەکەم کرد دیارە ئێنا خەوتووە بۆیە وڵام ناداتەوە چووم سێرچی ناوی کووکم کرد بەڵام نەبوو هیچ هەژمارێک بەو ناوە نەبوو

چاوەکانم داخست هەرچەنە خەوتن زۆر سەختە بۆمن نازانم بۆچی زەردەخەنەکەی کووک لە پێش چاوم لاناچێت تۆ بڵێی خۆشمبوێت؟ ئای من مناڵم تکایە پێویستە داهاتووم بنیاد بنێم با ئەوم خۆشنەوێت

" ئاه نەفرەت" بە خێرایی بەرەو قوتابخانە بەڕێکەووتم دوێنێ لەبەر بیرکردنەوەی زۆر تا درەنگ خەوم لێنەکەووت ئێستاش درەنگ هەستاوم ئەمڕۆ تاقیکردنەوەم هەیە بارانیش بە خوڕ ئەبارێت

هەرکە چوومه نێو قوتابخانەکەوە ئەو بێزارکەرە ڕێی لێ گرتم هەر زوو بە توندی وڵامیم دایەوە و بەرەو پۆل بەڕێکەووتم مامۆستاکەم ئیزنی دا بێمە ژوورەوە بەڵام جلەکانم تەڕ بوون بۆیە چوومە لای گەرم کەرەوەکە دانیشتم هەر زوو تاقیکردنەوەکەم تەواو کرد ئەوە زۆر ئاسان بوو

پۆلەکەم جێهێشت و چوومه دەستشۆر قژ و سەرم ڕێکخست جلەکانم کەمێک وشک بوونەتەوە چوومە دەرەوە تیشکی خۆر بەر زەوی کەوتبوو

" ئاه کەشێکی زۆر خۆشە" بە هێمنی بە ڕێڕەوەکەیا ڕۆشتم تا ساحە گەورەکە کەمێک دوای ئەوە ئێنام بینی بە ڕاکردن بەرەو لام دێت

" شێن ئەو مەسجانەت بە ڕاستی بوو؟" ئێنا بە شۆکەوە ووتی و قۆڵمی گرت و ڕوومی سوڕاند بۆ خۆی

" بەڵێ ئەو جوانە قۆزە و پیاوانەیە جەستەیەکی سێکسی و قۆڵێکی زل ئاه بە تەواوی پێرفێکتە" بە دراماتیکی خۆم تێکدابوو قسەکانم ڕاست بوون بەڵام بەو شێوەیەش کاری لێم نەرکردبوو

" ئەو کوڕە کێیە ناوی چییە؟ تکایە بانگی بکە با بیناسین" ئێنا به پەڕۆشەوە ووتی و قۆڵمی ئەگوشی

شـێتـانە لـەخـۆشەویستـیدا// JJKDove le storie prendono vita. Scoprilo ora