| another pov |
" ئەتەوێ پێتی بناسێنم؟" جۆنگکووک بە فیزەوە پرسی شێن یەکسەرە سەری بە بەڵێ لەقاند
" سیۆنگکووک تۆ ئەو ئەناسیت؟" شێن بە تامەزرۆییەوە پرسی و جۆنگکوکیش سەری بە بەڵێ لەقاند
" بەڵێ ئەو بەڕێوبەری کۆمپانیای جیۆنە" جونگکووک بە ئاسایی ووتی و چاوەڕێی کاردانەوەی شێن بوو
" بەڕاست ! واوو پێم وابێت هاوسەرەکەی دایکایەتی بۆ ئەکات ، لەوانەیە زۆر سەرزەنشتی بکات" شێن بە گومانەوە قسەی ئەکرد کووک ئەمەی پێ ناخۆش بوو
" هێی شێن بەسە ! یەکجاری واش نییە پیاو گەر لە هاوسەرەکەشی پچووکتر بێت هەر پیاوە و هەر تۆپیشە" جۆنگکووک بە نا ڕەزاییەوە ووتی و شێن بە دەموچاوێکی گرژەوە سەیری کووکی کرد
" پیف ! کە هاوسەرگیریت لەگەڵ کەسێکی گەورەتر کرد دڵنیابە ئەبێ بچیتە ژێرەوە و کۆنتڕۆڵی شووگەر مامیەکەتت پێ ناکرێت" شێن بە بێزارییەوە ووتی و کووک لێوی خۆی ئەگەزی لەبەر توڕەییەکەی
" ئەمه تەنها بیر کردنەوەی مناڵێکی وەکو تۆیە" جۆنگکووک بە گرژییەوە ووتی و شێن هەڵساییەوە
" تاقەتی ئەم مەسەلەیم نییە هێڵنجم دێت ، ئەچم وانە ئەخوێنم ئەمڕۆ هیچم نەخوێندووە " شێن بە ئارامییەوە ووتی و کووک سەری بە باشە لەقاند و شێن چووە ژوورەکەی خۆی
| سڵاو ۆونگ چی هەیە؟ |
جۆنگکووک لە ۆونگی پرسی کە پەیوەندی کرد| سڵاو جۆنگکووک هیچ شتێک ، تەنها ئەمەوێ کچەت بیهێنی و بیناسم |
ۆونگ لەو دیوی هێڵەکەوە ووتی و کووک زەردەخەنەیەکی کەرووێشکی کرد ئەو پێی خۆش بوو بە موڵکی ئەو ناوی برد| باشە سبەی شەو ئەیهێنم ، ئەمڕۆ وانەی هەیە |
جۆنگکووک بە هێمنی ووتی| سیۆنگکووک بڕۆ وانەی پێ بڵێرەوە ، مەگەر خۆت بەڕێوبەر نیت ! |
ۆونگ بە تەعلیقەوە قسەیەکرد بە دڵنیاییەوە جۆنگکووک پێشتر هەموو شتێکی بۆی باسکردبوو| ڕاستی خۆشم حەزم ئەکرد ، بەڵام پێویستە سەیرێکی کارەکانی قوتابخانە بکەم |
جونگکووک بە بێزارییەوە خۆی ڕاکێشا لەسەر قەنەفەکە| بەڵێ ڕاست ئەکەی جیۆن جۆنگکووک ! |
ۆونگ بە بێ ئومێدییەوە ووتی دوای چەند قسەیەکی تر پەیوەندییەکەیان داخستەوەجۆنگکووک به بێزاری چووە ژوورەکەی بەرامبەر ژوورەکەی شێن کە پێشتر ئەم ژوورە هی یوشینی پوری شێن بوو ، دەستیکرد بە کارکردن تا درەنگانێکی شەو بە خەبەر بوو
شێن بە هۆی دەنگی ئەلەرمەکەی بەخەبەر هات چاوەکانی بە ئەستەم ئەکرایەوە بە هۆی کەم خەویەکەی لە کاتی تاقیکردنەوەکان تەواوی هەوڵی خۆی ئەدات ، زۆر کەم ئەخەوێ و ئەخوات زۆر کەم قسە ئەکات هەموو شتێک سنوردار ئەکات
ESTÁS LEYENDO
شـێتـانە لـەخـۆشەویستـیدا// JJK
Fanfic〠/ ڪچێڪی ڪورت ڪەمەرێڪی باریڪ چاوێڪی گەورە؟ هەرگیز خـەیاڵم پێیوەی نەڪردبوو ♔/ بۆچی ئەبێ لام گرینگ بێت؟ بیستوومە ئەو هاوسەری هەیە 〠/ تـۆ سەرم گـەرم دەرەڪەویت ڪچە ڪیووتەڪە ♔/ گەر تـەواوی ڕۆژ ئـاڪتی ڪیووتی بڪەم هێشتـان هـەر هـۆتم ♔/ ئەمـەوێ ژوان لەگـەڵ...