|پـارتی سیانزە|

267 36 82
                                    




|another pov|

" کاتێ ئەمانە ئەبینی ئەبێ چەند بێ ئۆمێد بیت" ئەو کەسە بە بێزەوە سەیری ئەوانی ئەکرد و دواتر سەیری وێنەکانی کرد

" ژیان چەند نادادپەروەرانەیە ئەو خەریکە شێت ئەبێت لە دووریت ئەمیش لێرە ئەوی هەر لە خەیاڵ نییە" سەری باداو ئەوێی جێهێشت

.
.
.
.

تایهیۆنگ پەیوەندی بە جۆنگکووکەوە کرد و دوای کەمێک وڵام دراییەوە

|سڵاو جۆنگکووک| تایهیۆنگ بە هێمنی لەو دیوی هێڵەکەوە وتی

| سڵاو تایهیۆنگ هیچت دەستکەوت؟| جۆنگکووک بە زانین خوازییەوە وتی زۆر تامەزرۆ بوو بۆ بینین و زانینی شتێک لەسەر حاڵی شێن

| بەڵێ ئەو لە کامبریج ئەژی وە| تایهیۆنگ بە دوو دڵییەوە خەریک بوو قسەیەک بکات بەڵام پەشیمان بوویەوە ویستی ڕووبەڕوو پێی بڵێت

|چی تر تایهیۆنگ مەوەستە| جۆنگکووک بە زانین خوازییەوە وتی

|هیچ شتێکی تر نییە تۆ کەی دێی؟| تایهیۆنگ مەسەلەکەی گۆڕی

| ماوەیەکیی تر ئەبێ جاڕێ بڕۆم بۆ فەرەنسا| جۆنگکووک بە بێزاری وتی و تای تێگەشت باوکی کاری بۆ دۆزیوەتەوە

| زۆر چاکە بە هیوای کارێکی باش کە گەشتی هەواڵم پێ بدە پێشوەختە| تایهیۆنگ بە هێمنی وتی و دوای چەند قسەیەکی تر پەیوەندییەکەیان داخستەوە

تایهیۆنگ هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و بەڕێکەووت بۆ لای ئەو کچەی خەریکی ئیش کردنە

"سڵاو" تایهیۆنگ بە ئاسایی وتی و دواتر وەک شۆکێک خۆی دەرخست

"تۆ کۆریت!" تایهیۆنگ پێش ئەوەی بهێڵێت ئەو کەسە وڵام بداتەوە ئەمەشی زیاد کرد

" ئۆهـ سڵاو بەڵێ من کۆریم" ئەو کچە بە ڕێزەوە وای وت و تایهیۆنگ بە شۆکەوە دەستی بە دەمییەوە گرت

" باوەڕ ناکەم لێرە خەریک بوو شێت ئەبووم زۆر دڵخۆشم بە بینینت" تایهیۆنگ بە شۆکەوە وتی و ئەو کچەش پێکەنی وای کرد تایهیۆنگ بۆ ماوەیەک سەیری بکات

کچە وای هەست کرد تایهیۆنگ کوڕێکی گێژە خۆی تایهیۆنگ ئاوا مامەڵەی لەگەڵ کرد

" بە هەر حاڵ من کیم تایهیۆنگ" تایهیۆنگ دەستی ڕاکێشا

" من بای شێن خۆشحاڵ بووم بەڕێز تایهیۆنگ" شێن تەوقەی لەگەڵی کرد و تایهیۆنگ پێکەنی شێن شەرمی کرد تای هەم قۆز بوو هەم بەم دەنگە قوڵەوە پێکەنی

شـێتـانە لـەخـۆشەویستـیدا// JJKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora