|پارتـی دوانـزە|

191 47 6
                                    



|another pov|

کووک بە گریانەوە کەوتە سەر چۆک بەرامبەر باوکی ئەپاڕاییەوە بۆ ئەوەی واز لە شێن بهێنێت ئەیزانی باوکی چەندە بێ ویژدانە ئەیزانی باوکی چەندە کەسێکی خراپە

باوکی هەنگاو بە هەنگاو لە کووک نزیک بوویەوە و هەتا هێزی هەبوو زلەیەکی لە کووک دا هەموو پاسەوانەکان سەریان داخست و نیگەران بوون بۆ کووک

" بۆچی دووبارە لەگەڵ ئەو بنەماڵە بێ ئابڕووە تێکەڵ بوویتە" باوکی کووک بە توڕەییەوە هاواری کرد و کووک بە تێنەگەیشتنەوە سەیری باوکی ئەکرد

" پارچە پارچەی ئەکەم جارێکی تر بزانم نزیکیشی بویتەتەوە" باوکی کووک بە توڕەییەوە چەناگەی کووکی گرت

" مەبەستت چییە لەم قسانە تۆ ئەوان ئەناسیت؟" کووک بە تێنەگەیشتنەوە وتی و چاوەکانی هێشتا تەڕ بوو بیری لەوە ئەکردەوە بۆچی باوکی بەو شێوەیە ناویان ئەهێنێت

" بەڵێ هەر کچی ئەو بنەماڵەیە بوو براکەمی بە کوشت دا " باوکی بە توڕەییەوە هاواری کرد و کووک سەرلێشێواو بوو

" ئەبێ سۆوا چ هەستێکی هەبێت ئەگەر بزانێت هاوسەرەکەی لەگەڵ بکوژەکانی باوکی بووە؟" باوکی بە گڕییەوە وتی و کووک سەری بە نەخێر لەقاند

" نااا نابێت" کووک سەری بە نەخێر ئەلەقاند باوکی پشتی لە کووک کرد

" ئەوم ناردووەتەوە لای داپیرە بێ ڕەوشتەکەی بەڵام جارێکی تر هەر شتێکی بێ ئەقڵانە بکەی ئەو کچە باجی کارەکانی خێزانەکەی ئەدات" باوکی کووک پێش ئەوەی بڕوات وای وت و کووکی بە جێهێشت لەناو شۆکا

کووک نەیەتوانی باوەڕ بە ئەوە بکات ئەو کچەی چەندین ساڵ پێش ئێستا بینی لەگەڵ مامی لە خێزانی شێن بووە؟

بیری لەو کاتانە ئەکردەوە کە چی ڕوویدا ئەو کاتانە کووک تەنها شەش ساڵ بوو ئەو مامی زیاتر خۆشەویست وەک لە باوکی مامی کوڕە گەورەی خێزانەکە بوو

بیست ساڵ پێش ئێستا مامی کووک لەگەڵ کچێکا بوو دوای ئەوەی کچەکە هەواڵێ بە ڕۆژنامەکان دابوو سەردێری هەواڵەکان هەمووی باسی مامم بوو وای کرد مامم توشی جەڵتە ببێت و بمرێت

کەواتە ئەو کچە کێ بوو؟ چی شێن بوو؟ ئەبێ ئەمە بزانم! کووک بەردەوام ئەمەی ئەوتەوە و بڕیاری دا بچێت ئەو گوندەی داپیرە و ئەوانی لێیە

| لە لایەکی ترەوە|

" نەوە داماوەکەم" داپیرەی شێن بەسەر شینەوە ئەگریا و دڵنەوایی ئەداییەوە

" بۆچی مێژوو دوبارە ئەبێتەوە " داپیرەی ئەگریا و پوریشی هەوڵی ئەدا دایکی هێمن بکاتەوە

" کچەکەم کچە بچکۆلانەکەم" داپیرەی بە هەنسەکەوە ڕوومەتەکانی شێنی خستە نێو دەستەکانی و شێن بە چاری پڕەوە سەیری داپیری ئەکرد

شـێتـانە لـەخـۆشەویستـیدا// JJKWhere stories live. Discover now