| پـارتی چـوارەم |

635 103 561
                                    



| another pov |



" هەرگیز بوێری نەکەیت دووبارەی بکەیتەوە"  شێن بە توڕەیی ووتی پاڵیدایە جۆنگکووک دووریخستەوە لە خۆی

" دەی ئەزانم به دڵیشت بوو ! بەهەر حاڵ پورت گەنج دیارە ئەو چەند ساڵە؟" جۆنگکووک سەرەتا بە فیزەوە ووتی و دواتر بە جدییەوە

" گەمژەی نەزان ، ئەو لە تۆ گەورەترە تەمەنی 28 ساڵە" شێن بە توڕەیی ووتی و جۆنگگووکی جێهێشت لەویا

" باشە بۆچی جلەکانی وەک ژنێکی تەمەن ناوەڕاستە و دەموچاویشی وەک کچێکی تازە بیست ساڵانە" جۆنگگووک بە نەزانی بە خۆی ئەوت ئەو مەبەستی پوری شێن بوو

" شێن ئازیزم پێویستە بەیانی جێت بهێڵم بە سیۆنگکووک ئەڵێم زوو زوو بێتە لات و سەرت لێ بدات" پوری شێن بە جدییەووە ووتی شێن هەم دڵخۆش بوو هەر دڵگرانیش بوو

" باشە پورێ گیان" شێن بە کزییەوە ووتی و سەیری بەردەم خۆی ئەکرد

" سیۆنگکووک ئەمەوێت ئاگاداری شێن بیت تکایە ئەو کچێکی تازە پێگەیشتووە بە تەواوی لە ژیان نەگەیشتووە" پوری شێن بە جدییەوە ووتی و سەیری جۆنگکووکی ئەکرد

" باشە یۆشین تۆ چۆن باوەڕ بە من ئەکەیت واتە بە تەواوی چەند ڕۆژێکە من ئەناسیت" جۆنگکووک کەمێک سەرلێشێواو بوو چونکە هێندە نابێت لەگەڵیانە

" ئاھ ! بەڕاستی شێن زۆر باسی تۆی بۆم کرد کە چەندە یارمەتیت داوە و ماوەی ئەو هەموو ساڵە لەگەڵیا بوویت ئیتر چۆن متمانەت پێ نەکەم هەم سیۆنگکووک تۆ کوڕێکی پێگەیشتوویت ئەزانی ڕاست و هەڵەت چییە" پوری شێن بە جدییەوە ووتی و جۆنگکووک بە توڕەیی سەیری شێنی کرد

شێن بە تکاوە لێی ئەپاڕاییەوە کە هیچ نەڵێت جۆنگکووک زۆر لە شێن توڕە بوو کە بەوشێوەیە درۆی کردووە بەڵام ڕاستیەکانی نەووت

" بەڵێ شێن زۆر تایبەتە ئەو کچێکی ژیکەڵە و زۆر خەمڕەوێنە" جۆنگکووک بە ڕووخۆشی ووتی شێن بۆ ساتێک هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵکێشا

" ئەمە مایەی دڵخۆشییە کەواتە وەک برایەک یان خاڵێک ئاگات لە تاکە کچەکەمان بێت "  پوری بە جونگکووکی ووت و شێن بە زۆر خۆی گرتبوو کە نەتەقێتەوە لە پێکەنین شێوەی جۆنگکووک زۆر کیووت بوو لە پێش چاوی

جۆنگکووک دەموچاوی شۆڕ بوویەوە هەر کە یۆشین واتە پوری شێن ووتی وەک برایەک یان خاڵێک

" خەمت نەبێت وەکو کچی خۆم ئەیپارێزم" جۆنگکووک دوای ساتێک بێ دەنگی ئەمەی ووت و بە شێوەیەکی سامناک سەیری شێنی کرد

" ئەو دیارییەکی گرینگی خوشکەکەمە هەرگیز نامەوێت ئازار بە تاڵێک قژیشی بگات" یۆشین بە سۆزەوە سەیری شێنی ئەکرد و ئەمەی ووت خۆی شێن بۆ جۆنگکووک زۆر تایبەت بوو ئەمەشی هاتە سەر زیاتریش تایبەتتر بوو

شـێتـانە لـەخـۆشەویستـیدا// JJKWhere stories live. Discover now