| shen pov |گەڕامەوە ماڵەوە سەیری کاتژمێرم کرد هێشتان زۆر زووە بۆیە بڕیارم دا گەرماوێکی دوور و درێژ بکەم ئەم ئاهەنگە زۆر گەورەیە کووکی بۆمی باسکرد کەوا ئەو ئاهەنگە باوکی جیۆن جۆنگکووک رێکی خستووە کەواتە باوکی خاوەن قوتابخانەکەم و خاوەن کارەکەشم
ئەو بەڕێوبەری کۆمپانیاکەمە هەرچەنە ئەوم نەبینیوە بەڵام ئەو کەسێکی باشە من ماوەیەکە لەوێ کار ئەکەم هەرچەنە زۆر جار لەگەڵ سیۆنگکووک ئەچوومە دەرەوە و نەئەچوومە کار بەڵام کەس لێمی نەئەپرسی کروا بۆچی نەهاتووم ئەمە خۆشە وایە؟!
بەڵام سیۆنگکووک زۆر خراپە هەنێ جار وو بیر ئەکەمەوە کە ئەو تەنها بۆ جەستەم منی ویستبێت بەڵام نابێ ئەو جۆرانە بیر بکەمەوە باش ئەزانم ئەو سەیرکردن و خۆشەویستیەی بە ڕاستی بوو کەواتە بۆچی ئێستا نایەت بۆلام؟ ئەوەنە کاتی نییە کە وڵامی پەیوەندییەکانیشم نەداتەوە!
ئەبێ ئەمشەو بە خراپی دڵی بلەرزێنم چەندین وێنەی خۆم و ڤیدیۆی ناو ئاهەنگەکەی بۆ ئەنێرم ئاهـ! ئەو زۆر غیرە ئەکات دڵنیام ڕێک دڵی ئەتەقێت
قژم وشککردەوە و لە ئوتووم کرد بەڵام حەزم کرد بەشی خوارەوەی خاو نەبێت بۆیە ڤێڵم کرد ئەمە جوانترینە بۆ قژ ، دواتر مەیکئاپێکی زۆر نایانم کرد ئەمە یەکەمجارمە بەمشێوەیە مەیکئاپ بەکارئەهێنم دواتر جلێکی کراوەم لەبەر کرد کە پێشتر داوامکردبوو
"ناکرێ هێندە جوانیش بم" بە پۆزەوە سەیری خۆمم ئەکرد و گڵاسێک شەرابم هەڵگرت ئەم شەرابە هی سیۆنگکووکە بەڵام خۆی لێرە نییە وێنەیەکم پێی گرت و بۆیم نارد هەهـ
YOU ARE READING
شـێتـانە لـەخـۆشەویستـیدا// JJK
Fanfiction〠/ ڪچێڪی ڪورت ڪەمەرێڪی باریڪ چاوێڪی گەورە؟ هەرگیز خـەیاڵم پێیوەی نەڪردبوو ♔/ بۆچی ئەبێ لام گرینگ بێت؟ بیستوومە ئەو هاوسەری هەیە 〠/ تـۆ سەرم گـەرم دەرەڪەویت ڪچە ڪیووتەڪە ♔/ گەر تـەواوی ڕۆژ ئـاڪتی ڪیووتی بڪەم هێشتـان هـەر هـۆتم ♔/ ئەمـەوێ ژوان لەگـەڵ...