Part.1

349 31 16
                                    

No one's pov

'ئاهەنگێكی گەورە ئامادە دەكرێت لە نێوان هەردوو دورگەی ئەهریمەن(شەیتان) و فریشتە كە هەردوو سەركردەی دوورگەكە ڕێككەوتنێك ئەنجامدەدەن بۆ هەموو چین وتوێژێك ڕێگەپێدراوە ئامادە بێت و شایەتحاڵی ئەم ڕووداوە بن لە كاژێر نۆی ئێوارە'
چەند كەسێك بەیەكەوە هاواریان دەكرد و كەسێكیشیان دەهۆڵی لێدەدا بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵك و سەرنجیان بخەنە سەر

''باسی چ نەفرەتیەك دەكات؟''
لیسا وتی بە باوەڕپێنەكراوی كە ڵەگەڵ هاوڕێكەی كە لە دەرەوە بوون بۆ جەو گۆڕینێك و چاوییان بەو كەسانە كەوت كە دیارە لەلایەن سەركردەی ناوچەكەیان نێردراون
'مەبەستیان ئەوەیە لەگەڵ ئەو گێلانە بژین؟'
تای وتی كە ڕوخساری بەتەواوەتی بێزاری پێوە دیار بوو
''ناگەینە وەڵام ئەگەر نەچین بۆ ئاهەنگەكە''
لیسا وتی و سەیری تای كرد چاوەڕێی ئەوە بوو ئێوارە تایش بێت و بەیەكەوە بڕۆن چوونكە ئەو دووە هەمیشە پێكەوەن و حەزیان بە هاوڕێیەتی زۆر كەسی تر نییە و متمانە بە كەسی تر ناكەن جگە لە هەندێکی تر

بەڵام پێچەوانەكەی ڕوویدا كاتێك گوێی لە قسەكانی تای بوو
'گەمژە مەبە لیسا خۆم تاقەتی ئاهەنگم نییە ئنجا ئاهەنگێكیش لەگەڵ ئەم دەمووچاو ح*زانە'
لیسا پێكەنی بە حاڵی تای چونكە دەموچاوێكی زۆر پێكەنیناوی و بێزاری دروست كردبوو

''ئێ دە خۆ چییە با بێیت؟..ئنجا با بە دوان سیانێكیان ڕابوێرین''
لیسا بە پێكەنینی شەیتانی وتی و سەیری تای كرد تایش بە پێكەنینێكی خراپ كە وادیار بوو بیرۆكەیەكی باشی لەمێشكدا بێت بۆ خۆشكردنی جەوی ئاهەنگەكەی ئێوارە

لەلایەكی تر لە دورگەیەكی تر لەلای چەند كەسانێكی تر
بەڵام لە هەمان كاتدا و هەمان شت ڕوویدا ئەویش بڵاوكردنەوەی بانگێشت نامەكە لەلایەن سەركردەوی ناوچەكەی خۆیان

'جێنی بیستووتە ئاهەنگێك لە تەواوی هەردوو دوورگەكە دەكرێت بەبۆنەی ڕێككەوتنی هەردوو سەركردەی دوورگەكە؟'
جیۆن جۆنگكووك بە خوشكە بچوكەكەی وت لە كاتێكدا خەریكی وێنە كێشان بوو

''واوو..واتە چیتر لە شەڕ نابین و بە ئاشتیەوە ئەژین؟''
جێنی وتی بە دڵخۆشییەوە كە لە باخچەی ماڵەكەیان دانیشتبوو وفڵچەكەی وێنەكێشانەكەی دەستی دانا و سەیری براكەی كرد و براكەشی لە تەنیشتیەوە دانیشت
'بەڵام چۆن ئەبێت متمانە بەو ئەهریمەنە دڕندانە بكەین؟'
دیار بوو كە كووك لە خەمێكی گەورەدا بوو و ئەو بڕیارەی یەكگرتنەوەی دوو لێكدابڕاوەكەی بە باش نەدەزانی

''یااا..دڵ تەنگ مەبە براكەم ئەوە بڕیارێكی باشە چیتر پێویست ناكات بە هەژاری بژین و دەتوانین ئەو داهاتانەی كە ئێمە هەمانەو ئەوان نیانە هاوبەشی پێ بكەین و بە پێچەوانەشەوە''
فریشتە سپیە تازە پێگەیشتووەكە كە دڵپاكترین كەسە و هیچ كاتێك گوومانی خراپ لە كەسی بەرامبەر ناكات و گەشبینە هەوڵی دڵخۆشكردنی براكەی دەدا كە ئەو بە پێچەوانەی خوشكەكەی قەلەق تر و ڕوشبین ترە
بەڵام ئەوە كار لە باشی جۆنگكووك ناكا كە هەمیشە هاوكاری كەسانی دەورووبەری دەكات و چاكەخواز و ژینگە دۆست و هتد....

ڕاستی ئەوەی كەوا بڕیاری دووبارە یەكگرتنەوەی هەردوو دورگەكە بڕیارێكی باشە ئەویش چونكە هەندێك بەرهەمی خۆراك و كانزا كە لە ناوچەیەكیان هەیە و لە ناوچەیەكیان نییە و بە پێچەوانەشەوە

بەڵام  زۆر كەس لەوە ئەترسن كە ئیتر بتوانن كە سەردانی دوورگەی بەرامبەر بكەن و تێكەڵ ببن چونكە ئەوە نەك هەر شتێكی تازەیە كە تێكەڵ بە كەسانی تر ببیت جیاواز لە نەتەوەكەی خۆت جل و بەرگی جیاواز خواردنی جیاواز و كلتور و دابوونەریتی جیاواز...

وە هۆكارێكی تر ئەوەیە كە ئەترسن كە متمانە بە بەرامبەرەكەیان نییە كە چەند ساڵە لە ڕكابەریدا بەیەكەوە دەژین

No one's pov

__________________________

494 words

𝒞𝒶𝓃𝒹𝓎 ℐ𝓈𝓁𝒶𝓃𝒹            ︀︀︀︀︀︀︀      ༺taennie༻Where stories live. Discover now