(پێش خوێندنەوەی چیرۆكەكە با پێتان بڵێم لێرەدا جیهان نەگەیشتوەتە سەردەمی تەكنەلۆژیا و مۆبایل.. لە ساڵی 1973 ئەم ڕووداوانە ڕویانداوە)-----------------
Yeonjun's pov
وەك و دز لە دەرگاكەوە سەرم دەرهێنابوو چاوم دەگێڕا بە ژوورەكەدا
بەو لایتە بچوكەی كە بەدەستمەوە بوو ژوورەكەی باوكمم دەپشكنی
باوكمی لێنەبوو دیارە هێشتا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە
بۆیە تا باوكم نەگەڕاوەتەوە پێویستە ئەم فرسەتە بەكاربهێنم و خێرا بە دوای زانیارییەكان بگەڕێمچومە ژورەوە بەڵام گڵۆپەكەم ئیش پێنەكرد چونكە نەوەك باوكم بگەڕێتەوە لێرە بمبینێت و بڵێت بۆ ڕوناكیەكان داگیرساوە
هەر بەو لایتەی كە بەدەستمەوەیە هەوڵی گەڕان دەدەملەوانەیە بڵێن ئنجا با باوكیشت بتبینێت جا چییە درۆیەك بدۆزەرەوە
بەڵام نا..من و باوكم نێوانمان باش نییە هەر خۆی لەوەتەی دایكم مردووە باوكم ناهێڵێت زۆر تێكەڵاوی بم و بەتایبەت ژوورەكەی ببینمبیرم یەت ئێوارەیەكیان چووم بۆ ژوورەكەی بۆ ئەوەی بۆ خوان ئاگاداری بكەمەوە لە دەرگام دا دەنگی نەبوو دووبارە لەدەرگامدا هیچ دەنگێك نەدەهات بۆ دەرگاكەم كردەوەو چوومە ژوورەوە بەڵام خێرا باوكم هات و كردمیە دەرەوەی ژوورەكە هەر نەمزانی لەكوێوە پەیدابوو چۆن هاتە بەردەمم بە توڕەی پێی گوتم كەوا جارێكی تر نەیەمە ژوورەكەی
بۆیە من لەو ڕۆژەوە نەك هەر نەهاتومە ژوورەكەیەوە بەڵكو نەهاتومەتە بەردەم دەرگاكەشی ....جگە لەوەی چەندین جاری تریش پێش ئەوە كە ویستومە بچمە ژورەكەیەوە نەیهێشتووە و بیانویەكی باوەڕپێنەكراوی دەهێنایەوە بۆم كەوا نابێت بچمە ئەوێوە ئێستا بەم شێوەیە بمگرێت و گومانی لا دروست ببێت
توڕە دەبێت و دەمكاتە بەردەم دەرگا
نا!..دەركردن هیچ نییە بۆ ئەم كارەی من دڵنیام ئەمكوژێتبۆیە ئەگەر بەو لایتە بچوكەوە بم ئەوا ئەتوانم خۆم بشارمەوە پێش ئەوەی گڵۆپەكان داگیرسێنێت
بەردەوام بووم لە سەیركردنی ژوورەكەو دەمویست بزانم كەوا چ شوێنێك باشە بۆ شاردنەوەی شتی نهێنی
ناو كەنتۆر؟..با بگەڕێم بزانم چی تێدایە
بە دەستە لەرزۆكەكانمەوە یەك بە یەكی تاكەكانم دەكردەوە و دەمپشكنین
كە دەمزانی هیچیان تێدا نییە دامدەخستنەوە و زۆر دەستكاری شتم نەدەكرد چونكە باوكم پیاوێكی هەستیار و بە دیقەتە نەوەك هەستی پێ بكات كەوا هەندێك شت لە ژوورەكەی گۆڕدراوەڕاستیەكەی كەوا یەكەم سان و تای و ئەوان پێیان وتم كە پێویستە من لە ڕێگەی باوكمەوە بزانم كەوا پاشا چی دەشارێتەوە..چونكە ئەمڕۆ هیۆنجین بەڕێكەوت بۆ جێنەجێكردنی پیلانەكەی من پەسەندم نەكرد كە زانیاریان بۆ بهێنم بەڵام بە زۆر ڕازیان كردم..لە یەكەمدا ئەوەم بە بیرۆكەیەكی باش نەدەهاتە بەر چاوم بەڵام دواتر بیرم لەو ڕەفتارانەی باوكیشم دەكردەوە كەوا نەیدەهێشت سەیری ژورەكەی بكەم و هەموو جارێك دەمگوت تۆبڵێی چی لەوێدا هەبێت؟!..وە هەست ئەكەم كەوا ئەمە دەرفەتێكی باشیش بێت بۆ ئەوەی ئارەزووی سەیركردنی ژورەكەی باوكمم نەمێنێت
ŞİMDİ OKUDUĞUN
𝒞𝒶𝓃𝒹𝓎 ℐ𝓈𝓁𝒶𝓃𝒹 ︀︀︀︀︀︀︀ ༺taennie༻
Hayran Kurguئاهەنگێكی گەورە سازدەكرێت بۆ پێكهاتنەوە و بوون بەیەكی هەردوو دورگەی شیرینی ئەهریمەن و فریشتە كە چەندین ساڵە لە شەڕ و ناخۆشیدان بەڵام ئایا بینیوتە یاخود هەرگیز بیستووتە كەوا چاكە و خراپە یەكبگرن؟ ''فەرمانیان پێكراوە بۆ كارێكی نهێنی'' 'بەرگە بگرە...م...