Jennie's povهەموو گیانم ئاو بوو هێندەم ئارەق كردبۆیەوە هەست ئەكەم هەموو خانەكانی بەرگری لەشم تێكشكاوە و هێز لە گیانم نەماوە
''خوایە با ئەم ئازارانە بەس بێت''..ڕۆژی هەزار جار ئەم وشانە بە بەردەم خۆمەوە دەڵێمەوە..!
لەبەر ئەو گەرمایە خەریكی هەڵكۆڵینی خاك بووین..هەموومان قاچمان بەیەكەوە بەسترابۆیەوە بە زنجیر و خەریكی كاركردن بووین
بەڵام گروپ گروپ جیاكرابوینەوە بۆ جێبەجێكردنی كاری جیاواز، من لەبەر ئەوەی لاواز بووم لە ڕووی جەستەییەوە ناردیانم بۆ هەڵكۆڵینی خاك بە خاكەناز، نازانم بۆ پێویستە ئەم ئیشە بكەین بەڵام دەزانم دەبێ بیكەین چونكە ژیانمان لەناو دەچێت...
چونکە چەند کەسانێک هەستان و وتیان 'ئێمە نایکەین'
یاخود دەیانوت 'بەس نییە ئێمەتان زیندانی کردووە ئەشتانەوێت کاریشمان پێ بکەین؟'بەڵام ئەوەی ڕوویدا هەموومانی شۆک کرد چونکە ئەو کەسانەی کەوا ناڕەزاییان دەربڕی هەر لەوێدا لەبەر چاوی هەموومان کوژران و خەڵتانی خوێن بوون
بۆیە هیچ کەسێکی تر نەیانوێرا کەوا یاخی ببن، وە دەسەڵاتی پاسەوانەکان دەرکەوت کە چەند لە ئێمە بەهێزترنهەموویان بە بێدەنگی گوێیان لە سەربازەکان دەگرت و گوێڕایەڵیان دەکردن و بە عاقڵانە گروپەکانیان جیاکردەوە
گوێم لێبوو كاتێك گروپەكانیان جیا دەكردەوە بە پێی شارەزایی و لێهاتوویی کەسەکان لە کارێکێدا... هەندێكیان تایبەت بوون بە لێدانی بیر وە هەندێكی تریان کە شارەزاییان هەبوو لە ناسینەوەی کانزاکان کە لەناو ئاوەتەنكەكانی وەك دەریاچە و ڕووبارەكان بەردی بەنرخ و كانزایان دەدۆزیەوە وە هەندێكی تریان کە پێشوتر ئەندازیار یاخود کرێکار بوون دەیان بردن بۆ بنیادنانی خانوو و باڵەخانە...
ئاگام لەوانەی تر نەما چونكە خاكەنازێكیان دایە دەستم و وتیان بڕۆ کار بکە!
دەستم شكااااا..... هیلاکبووم!!!!
من ناتوانم تكایە دایكە باوكە كووك وەرنەوە ڕزگارم كەن خەریكە دەخنكێم
جیهانێکی نوێ...!
ژیانێکی نوێ....!
خاکێکی نوێ.....!
خەڵکانێکی نوێ.....!
مامەڵەکردنێکی نوێ...!
هەموو شتێک نوێیە وە من پێشتر ئەزموونم نەکردوون
بەلامەوە زۆر بێزارکەرن
BẠN ĐANG ĐỌC
𝒞𝒶𝓃𝒹𝓎 ℐ𝓈𝓁𝒶𝓃𝒹 ︀︀︀︀︀︀︀ ༺taennie༻
Fanfictionئاهەنگێكی گەورە سازدەكرێت بۆ پێكهاتنەوە و بوون بەیەكی هەردوو دورگەی شیرینی ئەهریمەن و فریشتە كە چەندین ساڵە لە شەڕ و ناخۆشیدان بەڵام ئایا بینیوتە یاخود هەرگیز بیستووتە كەوا چاكە و خراپە یەكبگرن؟ ''فەرمانیان پێكراوە بۆ كارێكی نهێنی'' 'بەرگە بگرە...م...