Jennie's povلە ژووری نەخۆشەکان بووم
جگە لە من یەک منداڵی لێبوو لەگەڵ دایک و باوکی، دیار بوو منداڵەکە نەخۆش بووپەرستارەکە هات پشکنینی بۆ کردم هەر کە هێنامیان بۆ ئێرە بەڵام وتی کەوا هیچ کێشەیەکت نییە بەڵام بە زۆر خۆم بە نەخۆش پیشان ئەدا و ئەموت کە ماسولکەکانی قاچم ڕەق بووە و ئازاریان هەیە بۆیە هەندێک دەرمانی یامێ سەڕەڕای ئەوەی کە نەخۆشیش نیم بەڵام هەر دەرمانەکەم خوارد هیوادارم زیانی لاوەکی نەبێت....!
پاسەوانەکان دەیانویست بمبەنەوە بۆ کار چونکە پەرستارەکە وتی کەوا هیچی وای نییە، بەس خۆ من بۆخۆشی نەهاتووم بۆ ئێرە....
دەستم کرد بە نوزە نوز و پاڕانەوە و گریان لە دوو پاسەوانەکە داوای بینینی دایکم و باوکم و کووکم کرد کەوا بیانبینم.. وە بە بیانوی ئەوەی کە نەخۆشم و پێویستیم بەوانە
ئەوانیش وابزانم کەمێک بەزەییان پێمدا هاتەوە و وتیان کە دەچن پرسیار لە سەوروخۆیانەوە دەکەن و ئەگەر مۆڵەتیان دا خێزانەکەمم بۆ ئەهێنن
نزیکەی چەند خولەکێکە بە بێ ئارامیەوە چاوەڕێی ئەوان دەکەم کە لە دەرگاکەوە بێنە ژوورەوە
باشە تۆ بڵێی ئەو کوڕە چی لێهاتبێ؟!
بۆچی دەیویست ڕابکات؟..ئەویش دەیویست کەسێک ببینێ؟
تۆبڵێی سودی هەبوبێت بۆی؟!بیرکردنەوەکانم لەو بە کۆتا هێنا کە دایکم بە گریانەوە بە خێراییەکی زۆر خۆی کرد بە ژووردا
منیش نەمتوانی خۆم ڕابگرم و دەستم کرد بەگریان
لە دوای ئەویش باوکم و کووک هاتنە ژوورەوە و تامەزرۆی بۆ بینینم لە چاویاندا دیار بوودایکم بە توندی باوەشی پێیا کردم
"دایکەااااا"
نوزاندم و دەگریام
دواتر باوکم و کووکیش هاتن و باوەشەکەمان قوڵ کردەوەهەموومان هەم دڵتەنگ و هەم دڵ خۆش بووین
دڵتەنگی ئەو دوورییەی چەند ڕۆژەمان دووبارە دەهاتەوە مێشکمان و داهاتوو وازی لێ نەئەهێناینئایا چیمان بەسەردێت؟! دووبارە لەیەک دووردەکەوینەوە؟!
وە دڵخۆشی ئەم ساتەی خۆمان بووین
نەماندویست بیر لە شتی زۆرتر و ئاڵۆزتر بکەینەوەبۆخۆمان قسەمان دەکرد و لە یەکمان دەپرسی دەربارەی حاڵمان و تا باوکم پرسی
'ئەو کوڕە هەڵسوکەوتی چۆنە؟'کەمێک شپرزەبووم....باشە نازانم بۆ بەڵام چاوەڕێی شتێکی لەو شێوەیەم نەدەکرد...یان هۆکارێک بۆخۆتان دابنێن
بەڵام بۆ ئەوەی نیگەرانم نەبن پێکەنینێکم کرد و وتم
"نا هەڵسوکەوتی باشە و پێشتر خۆیشی دڵنیای کردمەوە کە هیچم لێ ناکا"
YOU ARE READING
𝒞𝒶𝓃𝒹𝓎 ℐ𝓈𝓁𝒶𝓃𝒹 ︀︀︀︀︀︀︀ ༺taennie༻
Fanfictionئاهەنگێكی گەورە سازدەكرێت بۆ پێكهاتنەوە و بوون بەیەكی هەردوو دورگەی شیرینی ئەهریمەن و فریشتە كە چەندین ساڵە لە شەڕ و ناخۆشیدان بەڵام ئایا بینیوتە یاخود هەرگیز بیستووتە كەوا چاكە و خراپە یەكبگرن؟ ''فەرمانیان پێكراوە بۆ كارێكی نهێنی'' 'بەرگە بگرە...م...