Part.6

152 19 35
                                    


(سەرەتا سەیری ئەو وێنەیەی سەرەوە بكەن🔝)

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -

Jennie's pov

ماوەی چواڕ ڕۆژە ئێمە لەم شوێنەین واتە زیندانی كراوین تەنها دوو پاسەوان دێنە لامان لە كاتی ژەمەكاندا یەك یەك بە نۆرە خواردنمان بۆ دائەنێن و دەڕۆن و هەرچەند پرسیاریان لێئەكەین و داوای یارمەتیان لێدەكەین هیچ كاردانەوەیەكیان نابێت و جوابیشمان نادەنەوە

بەتەواوەتی نازانین چیمان بەسەر دێت و بەتەمان چیمان لێ بكەن
هیچ شتێك دەربارەی داهاتوومان نازانین

ئەوەی هەموان بیری لێدەكەنەوە كەسە نزیكەكانیانە كە لێرە نین و نازانین لەكوێن..منیش زۆر بە دوای ئایرن و دایكی گەڕام و پرسیارم لە زیندانیەكانی تر كرد و ئەوانیش تا ئەو سەری زیندانیەكانی تر دوابەدوای خۆیان پرسیاریان كرد، بەڵام وتیان كە لێرە نییە

باشە ئەی ئەگەر لێرە نەبن ئەی لەكوێن؟ ئایا بەندینخانەی تریش هەیە كە كەسانی تری وەك ئێمەیان زیندانی كردووە؟!

بەس ئەوەی من لێی تێناگەم ئەوەیە بۆچی هەردوو هاوڵاتی دوورگەكانیان دەستگیر كردووە؟

واتە مەبەستم ئەگەر پاشای وڵاتی ئەهریمەن بیەوێت دوورگەكەی ئێمە داگیر بكات بۆچی خەڵكەكەی خۆشیان بەند دەكەن؟ئایا تەنها ئێمە بەس نین؟

وە لەم ماوەیەدا هەندێك جار لە دوورەوە قسە لەگەڵ دایك و باوكم و كووك دەكرد و لەدوورەوە هاوارمان بۆ یەك دەكرد

هیچ لە خەڵكەكەی خۆمان قسە ناكەن و بێزار نابن بەو دەنگە دەنگەو هاوارەی كە من و دایكم و ئەوان دەیكەین بەڵام جارێكیان زۆر لە كەسەكانی دوورەگەكەی بەرامبەرمان توڕە بوون و قسەی نەشیاویان بەرامبەر كردین وتییان كە وا زۆر قسە دەكەین و بێزاریان دەكەین
ئێمەش هیچمان نەوت بۆ ئەوەی شەڕ دروست نەبێت

گوێم لە دەنگی كردنەوەی دەرگا ئاسنەكە بوو دوو پاسەوانەكە هاتنە ژوورەوە..پاسەوانێكان دەناسمەوە ئەو پاسەوانە بوو كە منی گرت و بوراندمیەوە و هێنامی بۆ ئێرە

بەڵام بۆ هاتون خۆ جارێ كاتی نانخواردن نەهاتووە كەمێك لەمەو پێش نانمان خوارد..

لە دوای دووپاسەوانەكەوە كۆمەڵێك پاسەوانی تریش هاتن كە چەكیان لەدەست بوو ئەو چەكانەی كە تەنها لە كتێبەكاندا بینیومە..بەڵام دەرگای زیندانیەكانیان كردەوە!

بەوە هەموومان دڵمان خۆش بوو چونكە لە كۆتیدا دوای ئەو هەمووكاتە دەرگاكانمان كرایەوە وئازاد بووین، بەڵام لەهەمان كاتدا ترساو بووین چونكە كێ دەڵێ ئازادمان دەكەن؟كێ ناڵێ دەمانبەن بۆ شوێنێكی خراپتر؟
بەڵام ئەوە بەلامانەوە گرنگ نەبوو ئەوەی ئێستا بیرمان لێ ئەكردەوە ڕزگاربوون لەم شوێنەبوو وە بیرمان لە داهاتوو نەدەكردەوە

𝒞𝒶𝓃𝒹𝓎 ℐ𝓈𝓁𝒶𝓃𝒹            ︀︀︀︀︀︀︀      ༺taennie༻Место, где живут истории. Откройте их для себя