Part.3

124 23 25
                                    


Hyunjin's pov

نزیكەی دوو هەفتە دەبێت تێپەڕ بووە لەو كاتەوەی كە ئاهەنگەكە كرا
بە ئازادی سەردانی هەردوو دوورگەكەی دەكەین وهەموو ئەو شوێنە خۆشانەی نەمان بینیوە سەردانمان دەكرد و وێنەی جۆراوجۆرمان دەگرت و كێشە ڕووینەدەدا و كەس ئازاری كەسی نەدەدا بەهۆی پاسەوانەكانەوە كە لە هەموو شوێنێك دانرابوون بەڕاستی وەك خنكان وابوو
وە چۆنییەتی دانانی پاسەوانەكان دورگەی فریشتە چەند پاسەوانێكی خۆیان ئامادە كرد وە ئێمەش هی خۆمان وە هەردوولا بە هاوبەشی چاودێری باروو دۆخەكەیان دەكرد وە لە لای دورگەكەی ئێمەش پاسەوانیان داناوە

چونكە نە ئێمە باوەڕ بەوان دەكەین نە ئەوان باوەڕ بە ئێمە دەكەن
بۆیە پاسەوانەكان تێكەڵەی هەردوو لان
چونە ئێمە خراپین و وەك گورگێكی برسی دەر ئەكەوین متمانەیان پێمان نییە..وە ئێمەش پێمان وایە كەوا ئەوان تەنها گورگن لە پێستی مەڕا بۆیە متمانەیان پێ ناكەین

تەنانەت نەمتوانی لەگەڵ كچێكی ئەواندا ڕابوێرمم بە هۆی ئاسایشەكانەوە
وابزانم حەزم لە كچەكانی نەتەوەكەی خۆمان نەماوە چونكە هەموویان وەك یەكن و لەگەڵ زۆربەیاندا بووم
بەڵام كچانی ئەوان شتێك ترە جارێ كە ئەو ڕووخسارە باش و جوانەیان دەبینیت و ئەو وردیلەی و نازداریەیان..نەفرەت زۆر نایابن

بەڵام لەپڕ شتێكم بیر كەوتەوە ویستم بۆ ئەمانیشی باس كەم
مەبەستم لیساو ڕیوجین و تای و یۆنجون و جۆنگ سوك و سان و جیمین بوو بەڵام كارینا نەهات وتی كەوا ئەمڕۆ كاری هەیە

هەموومان لەماڵی جیمین كۆ ببوینەوە لە ژوورەكەی ئەو دانیشتبووین قسە و شتمان ئەكرد حەزمان نەكرد لە هۆڵەكە دابنیشین بەهۆی دایك و باوكییەوە كە لە ماڵ بوون چونە ئێمە لەپڕ قاقا لێئەیەین و قسەی خوێڕیانە ئەكەین

'ئنجا جیمین كە كچەكە هات بۆ لام وتی حەزم لە جیمین نەماوە چونكە باڵای كورتە ئەتوانی ژمارەكەی خۆتم بەیتێ'
سان بە گاڵتە پێكردنەوە بە جیمینی ئەوت چونكە ئەمڕۆ لەكاتی هاتنمان بۆ ماڵی جیمین كچێك ڕێی بە سان گرت و وتی ئەمەی كەمێك قسەت لەگەڵدا بكەم و ئێمەش چاوەڕێمان كرد هەتا سان لەگەڵ كچەكەدا قسەی تەواو كرد نازانم ئەو كچە چۆن سان ئەناسێ بەس لەوانەیە لەهەمان قوتابخانەی سان بێت

من وسان و جیمین و تای و لیسا لە هەمان قوتابخانەین و لە قۆناغی كۆتای قوتابخانەین بەڵام جۆنگ سوك و یۆنجون لە زانكۆن هەردووكیان لە بەشی ژمێریارین

'ڕاستە من باڵام كورتە بەڵام abs'م هەیە و قۆزم لە هەمووی گرنگتر من ئەقڵم هەیە ئێوە نیتانە'
جیمین لەگەڵ قسە بە فیزەكانیدا ویستی كەوا بلوسە سپییەكەی بەرز بكاتەوە
بەڵام ڕیوجین خێرا دەستی گرت
+یاااا...شەرم بكە جیمین دوو كچ دانیشتوون+
كە ڕیوجین ئەوەی وت جیمینیش بلوسەكەی دانایەوە و بە گوێی كرد چونكە شەرمە لەبەردەم دوو كچی گەنج شتی لەم شێوەیە بكات

𝒞𝒶𝓃𝒹𝓎 ℐ𝓈𝓁𝒶𝓃𝒹            ︀︀︀︀︀︀︀      ༺taennie༻Where stories live. Discover now