Part.8

54 12 13
                                    

Jennie's pov

چاوم داخستبوو هەوڵم ئەیا بخەوم بەڵام خەوم لێ نەئەکەوت هەستم بە نائاسوودەی ئەکرد لەبەر دوو هۆکار
یەکەم لەبەر ئەو کوڕەی کە لەیەک ژووربووین
وە دووەم لەبەر ئەوەی کە لەسەر زەویەکە پاڵکەوتوم و تەنها بەتانییەکم پێیە کە یاومە بە خۆما

هێشتا قسەکەی دوێنێ شەوی ئەو کوڕە بێ شەرمەم بیرناچێ
کوڵمەکانم سور سور ببونەوە لەشەرما ئێستاش کە بیری لێ دەکەمەوە ئارەق ئەکەمەوە
ئەوشتانەم زۆر بە دەگمەن گوێ لێبووە ئەویش لە کتێبانەی کە باسی خۆشەویستی ئەکا ئنجا وەرە بگا بەوەی کە خۆت بەسەرت بێت...ژیان پێشبینی نەکراوە!

ئەو لەسەر سیسەمەکە بە ئیسراحەت پاڵکەوتووە و منیشی لێرە داناوە،بەس نازانم خەوتووە یان نا..!
تەنانەت پشتیەکەشی نەیامێ تا سەرم لەسەر ئەو عەرزە ڕەقە نەبێ خێری پاسەوانەکان بنوسرێ کە هیچ نەبێ ئەم بەتانییەیان یامێ

بەس دەی قەینا ئەویش گوناحە با هیچ نەبێ یەکێمان بە ئاسوودەی بخەوین...

هەر خەریکی ئەمدیو و ئەودیو کردن بووم خەوم لێ نەئەکەوت
هەستام لەسەر زەوییەکە و بەرەو لای دەرگا شیشە داخراوەکە ڕۆشتم و سەیری ژوورە زیندانییەکەی دایکم و باوکم و کووکم کرد هەرسێکیان وا دیار بوو خەوتبن

ئاهــ چەند بیریان ئەکەم خۆزگە ئێستا لایان ئەبووم و باوەشم بە دایکما ئەکرد و ئەخەوتم....خۆزگە

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و هاتمەوە ژێر بەتانییەکەم و چاوم داخست بەهیوای ئەوەی خەوم لێ بکەوێ چونکە بەیانی دووبارە کارمان پێ ئەکەن

وە هەوڵئەیەم بەیانی هەلێک بقۆزمەوە قسە لەگەڵ دایکم و باوکم بکەم و تێر باوەشیان بکەم

لە هەوڵی ڕزگارکردنی نقوم نەبونی گەشتییەکەم خەو بردمییەوە...

End jennie's pov

____________________

No one's pov

بە دەنگی ژاوەژاوی زیندانییەکان کوڕە جوانەکەی دایکی خەبەری بۆیەوە
هەستایەوە لەسەر سیسەمەکەی و دانیشت بە توڕەییەوە
''چ نەفرەرییەکە هێندە دەنگە دەنگ ئەکات؟''

کچە باشەکەش سەری لە جنێوی کوڕەکە سوڕما
بەڵام هیچی نەوت و ڕوویکرد بە لایەکی تردا نایەوێ تێکەڵاوی بێت

قژ سورەکە دووبارە سەری بە قایمی بە سیسەمەکەیدا دادایەوە و پشتیەکەی یا بە سەریا بۆ ئەوەی گوێی لە دەنگە دەنگ نەبێ
بەڵام سودی نەبوو

پاسەوانەکان هاتن و دەرگای زیندانییەکانیان کردەوە لە کاتێکدا زنجیریان بە دەستەوە بوو

𝒞𝒶𝓃𝒹𝓎 ℐ𝓈𝓁𝒶𝓃𝒹            ︀︀︀︀︀︀︀      ༺taennie༻Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang