~XI~

327 55 124
                                    

pov:jungkook

‎ئەبینم کەلەناو فرۆشگا گەورەکەیا چۆن ئەسوڕێتەوەو بە چاوە بچوکەکانی بەدوای پێداویستی کوڕەکەمانا ئەگەڕێت

‎هەرچەنە ئەو هەرگیز کەسێکی بەمەسرەف و خەرجی زیاد نەبووە
‎بەپێچەوانەی هانیؤل هەر لە مناڵیەوە زۆرترین داواکاری هەبووە هەموو ئەوەش لەبەر ئەوە بووە باوکی نەیویستوە بێنازی دایکی پێوە دیار بێت و چی پێخۆشە بۆی بکڕێت.

‎ـ:چیمان پێویستە هەڵیگرە نازادارەکەم

‎:ئێ....ڕاستی نازانم

‎هاتە نزیکمەوەو بەسەرداخراوی ئەوەی وت لەکاتێکا چەنێکا لەم فرۆشگایەیان تەنها قاتێکی هەڵگرتوە کە هیچ لەوە ناچێ بۆ تەمەنی مناڵی تازە لەدایک بوو ببێ

‎:نازانم چیمان پێویستە
‎مناڵ چی پێویستە جەنگکووک؟

‎ـ:ههه جا ئەمە شەرمی بۆچیە؟همم؟
‎ئێستا بەم خاتونە ئەڵێم یارمەتیمان بات

‎کاتێ بەیەکێ لە کارمەندەکانم وت کە یارمەتیمان بات بۆ هەڵگرتنی ئەو شتانەی کە پێویستن بۆ کوڕێکی بچووک
‎بەخۆشحاڵیەوە شتەکانی پێشان داین
‎سەرنجم ئەدا زوو زوو هەنێ شت چاوەکانیان پێفراوان ئەکرد و سەرنجی ئەچونە سەری

‎بەڵام بۆچی هەڵیان ناگرێ
‎ئەو هێشتاش ئەو شەرمەی لە من نەشکاوە کە بەدڵی خۆی شت هەڵگرێ

‎ـ:چیت پێجوانە هەڵیگرە

‎:ئای نا هەر خۆی ئەو هەموو پێداویستیەی هەیە
‎پێویست ناکات

‎قۆڵم خستە سەر شانەکانی و لگەڵیا ڕێم ئەکرد
‎تا ئەهات و شتەکان زیاتر ئەبوون
‎باشە منداڵی ئێستا ئەم هەموو پێداویستیە چیە هەیانە؟

‎:هەستەکەم بۆ ئەم جارە هێندە بەس بێت

‎ـ:منیش واهەستەکم
‎بێگومان شتی تریشی بۆئەکڕین
‎کوڕەکەم لەهیچی کەم نابێ

‎دەستم زیاتر گیر کرد لە شانەکانی ئەمە بە پێکەنینی هێنا
‎دڵنیام شەرمیش ئەکات لەبەرچاوی خەڵکا

........

‎دەرگاکەم بۆ کردەوەو ئەویش سەرکەوتە سەیارەکە و وتی

‎:سپاس

‎ـ:شایەنی نیە ئازیزم

‎بەپەلە چومەوە لای دەرگاکەی ئەولاو سەرکەوتمەوە خێرا ئۆتێمبێلەکەم داگیرساند ئێستا لە ناوەڕاستی زستانداین کەش زۆر ساردی کردوە

Jikook.[پەیوەستبوون]✔️Where stories live. Discover now