pov:jimin
هەموو ئەم نەهامەتی و بارودۆخە ناخۆشە لە هاوینی ئەمساڵدا بوو، هەموو ئەو شتانەی کە بۆ داهاتوی خۆم نەمەویست لەم ساڵا بوون و ژیانی منیان شێواند.
نزیکەی مانگێک ڕۆشتوە کە لەگەڵ جەنگکووکا ئەژیم، ماوەی مانگێک ئەبێ لە هەموو ئەو شتانە دوورم کە خۆشم ئەوێن،
من تەنیا ژیانەکە ڕائەکێشم هیچ حەزێکی وام بۆی نیە.هەفتەیەک زیاترە خوێندنی زانکۆ کراوەتەوە،کاتێ بۆ جەنگکووکم باسکرد کێشەیەکی واینەبوو تەنها حەزی بەوە نەبوو بەتەنیا هاتوچۆ بکەم، وای لێهاتوە حەز ناکا هیچ شتێ بەتەنها بکەم و لە ئەو دوور بم.
ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کە دەستم کردۆتەوە بە خوێندن وەک جاران تێکەڵاو و کراوە نەماوم لەهەموو ئەو هاوڕێیانەی پارم بەدوورم و نامەوێ پرسیرە ئازاربەخشەکانیان بێزارم بکەن.
هەموو ئەو شتانە باش بوون تا ئەوە ئەمڕۆ لە کتێبخانەی زانکۆ یەکێکم دی، ئەو کەسەی ڕۆژانێ بەتامەزرۆیەوە لە چاوەکانیم ئەڕوانی، ئەو کەسەی کە یەکدنیا بەڵێنمان بەیەک دابوو بۆ داهاتومان، بۆ ماڵەکەمان، بەڵام لە کوێن؟
هیچ داهاتوێک بۆ ئێمە نەبوو هەموی لەناوچووبەبێ ویستی خۆم سەرنجی خوێندنەوەکەم بوو بەسەرنجدانی ئەو
بینیم کە چەن بە شکاوی لێمی ئەڕوانی وەک بڵێی هەزار قسە لە چاوەکانیا ئەبینم.تکایە لێم نزیک مەبەوە من چیتر ناتوانم لەتۆ نزیک بم
هاتە سەر مێزەکەی من و بەرامبەرم دانیشت
منیش بەبێ ئەوەی ڕێیبەم هیچ شتێک بڵێ لاپتۆپ و کتێبەکانم کۆکردەوەو هەستامەوەو ڕۆشتمچیتر جیهون نەماوە
چیتر من خۆشەویستێکم نەماوە
لەمەوبەدوا من هاوسەرم هەیە.........
لەوبەر جادەکەوە بینیم لەناو سەیارەکەی چاوەڕێمە منیش بە خێرای پەڕیمەوەو سوار بووم ،یەکسەر ماچێکی ڕومەتی کردم کردوێتی بە خوێکی هەمیشەی کە ماچم بکات.
دەستم بەسەر شوێنی ماچەکەیا هێناو ئەویش دەستی پێکرد
ـ:تەنانەت سڵاویش ناکەی؟
:بمبورە،سڵاو
ـ:باشیت؟
شتێک بووە جیمین؟:ههه نا چی بوبێ تەنها هیلاکم
ـ:ئهم باشە
:ئەمشەو ئەچییتەوە ماڵی خۆتان
ـ:بەڵێ، خۆت ئەزانی ئەمشەو سەرەی ئەولایە
:نەئەکرا نەڕۆی؟
زۆر بارودۆخم خراپە نامەوێ بڕوا هیچ نەبێ لە ماڵەکەیا هەست بە تەنهای ناکەم لەگەڵ ئەو.
YOU ARE READING
Jikook.[پەیوەستبوون]✔️
Romance*^کۆتای هاتووە^* (هەردوکمان ئەزانین بۆ چ هۆکارێک بەیەکەوەین) (ئەو هۆکارە پەیوەستی یەکتریمان ئەکات؟) *تێبینی:ئەم چیرۆکە بابەتەکەی خەیاڵیەو (ئۆمێگا و ئەلفا)یە*