~XX~

309 59 55
                                    


POV:jungkook

"دوای مانگێک"

هیچ شتێک لەم ماڵەیا وەک خۆی نەماوە،بەتەواوی شتەکان شێواوە لەدوای کۆچی مامم،هانیۆل هیچ بارودۆخی باش نیە
ئەو بەجۆرێک باوکی خۆشئەویست و پەیوەستی بوو کە توشی شۆکێکی گەورەی کرد بەجۆرێ نەیتوانی لە پرسەکەشیدا ئامادە بێ
چی ڕوئەدا کە بزانێ باوکی بەهۆی هاوسەرەکەیەوە گیانی سپاردوە
ڕەنگە ئەمە ببێتە گەورەترین نهێنی ژیانم
چونکە هەموو لەو بڕوایەدان بەرزی پەستانی خوێنی بووە هۆی وەستانی دڵی نەوەک خەفەت و توڕەیە بەرزەکەی بۆ من

وەلەوەتەی ئەم ڕوداوەش ڕویداوە ئاگاداری جیمین نەماوم و نازانم چیئەکات تەنها هیوادارم باش بێت و لەدووری من هیچ هەڵەیەک نەکات

وائەمڕۆش ئەچم بۆلای باوکم کە قسەی لەگەڵ بکەم
تا زووە شتەکان چاکەمەوە و ئەوەی ئەمەوێت وابڕوات شتەکان
من چیتر نامەوێت لەگەڵ دەرون نەخۆشێک بژیم

ـ:باوکە کاتت هەیە قسە بکەین؟

لەناو دەرگاکەیا چاوەڕێی ئیزنی ئەو بووم کاتێ بە ئاماژە پێی وتم کە بێم
چوم و لەلای دانیشم و قوڕگم پاک کردەوە

ـ:باوکە ئەمەوێ باسی بابەتێکی گرینگ بکەم

::چ شتێک هەیە کوڕم؟

ـ:من بەکورتی ئەمەوێ شتەکان بڵێم
من ئەمەوێ....
من ئەمەوێت لە هانیۆل جیابمەوە

باوکم یەکسەر چاوەکانی فراوان بوون و دەستی کرد بە قسەکانی بە توڕەیەک کە لە تۆنی دەنگیا دیار بوو

::تۆ شێتیت جەنگکووک چۆن وائەڵێی؟

ـ:من دەمێکە ئەمەم ویستوە وەتاکە ڕێگریش لەبەردەمم مام بوو ئێستا کە ئەو نەماوە کەواتە چی

باوکم بە بێ بڕوای سەرنجیەدام و بەردەوام بوو

::جەنگکووک تۆ چیت بەسەر هاتوە تۆ کەی هێندە بێویژدان بویت؟
ئەو کچە تازە باوکی لەدەست داوە

ـ:ئێوە واتان لێکردم باوکە ئێوە

::ئێمە؟ئێمە چیمان کردوە
تا ئێستا هەرچیەکمان کردبێ بۆ بەختەوەری تۆ بووە

پێکەنینێکی بێباوەڕ هاتە سەر لێوم و سەیری ڕویم کرد

ـ:بەڵێ بێویژدانی ئێوە
ئەی ئێوە ویژدانتان لەکوێ بوو کاتێ مناڵێکی دوو مانگتان لە دایکی جیاکردەوە ئەوکات هیچ گوێتان بۆ من گرت بۆ جیمین
هیچ دڵی ئێمەتان لەلا گرنگ بوو؟
نەخێر،هەربۆیە منیش چیتر گرنگی بەقسەی ئێوە نادەم

Jikook.[پەیوەستبوون]✔️Where stories live. Discover now