Pov:jungkook
هەر لە ئێوارەوە هەستەکەم هانیۆل دەموچاویم لێئەدا بەیەکا،ئەم کچە هەر زوو زوو خۆیم لێعاجز ئەکات ڕاستە دەمێکە شەڕمان نەکردوە بەڵام نێوانیشمان باش ساردبۆتەوە،هەر بەناو ئەم شەوانە لەماڵم
من نامەوێ دەرحەق بەو بێویژدان بم و بەیەکجاری دەستی لێبەردەم ئەویش پەنا بۆ کەس و شتی تر بەرێت
هەرچۆنێک بێت ئەویش هاوسەرمە
لە هۆڵەکە کە هەموومان دانیشتبوین چومە لای گوێیەوە و وتم
ـ:بچینە سەرەوە؟
سەیری ڕوی کردم پێی سەیرە کە وام وت
بەکەمێک زەردەخەنەوە وتی":باشە
دەستم گرت وڕۆشتین بۆ ژورەکەی خۆمان لەسەر سیسەمەکە لەلای یەک دانیشتین،دەستی توند گرتم وادیارە ئەویش بیری ئەوکاتانەی کردوە کە بەتەنها پێکەوە ئەبوین
ـ:ئەم مودەیە خەریکی چیبوویت؟
پێشەنگاکەت گەیشت بەچی؟":خراپ ناڕوا جەنگکووک
کڕیارەکان جلوبەرگەکانیان بەدڵەـ:ئێ زۆر باشە تۆ لەچی نیگەرانی؟
لەکاتێکا بینیم هێشتا غەمبار دیارە،هەستەکەم هەڵەکان لە منەوەیە
":نازانم جەنگکووک زۆر هەست بەتەنهای ئەکەم ڕاستی بڵێم هەست بەبێ تۆی ئەکەم،بیری ئەو کاتانە ئەکەم کە هەموو خۆشەویستیت بۆ من بوو
ـ:هانیۆل من....
":تێئەگەم جەنگکووک من بێزار بووم هێندەی پێم بڵێن کە ئەو کوڕە دوگیانە باشە تێئەگەم بەڵام منیش مرۆڤم،منیش پێویستم پێتە
زۆر بەلەسەرخۆی قسەی ئەکرد هەستەکەم نایناسمەوە ئەمە هانیۆلە ئاوا قسە لەگەڵ ئەکات؟
":هیچ نەبێ ئەو شەوانەی کە لەلای منی هەر خەریکی موبایل مەبەو لەگەڵ ئەو قسە مەکە
ـ:من بۆ کاریش...
قسەکانی ڕاستن من زۆر پشتگوێم خستوە
گوێم لێبوو کە کۆمەڵێ نامە هاتن ویستم دەستم بگەینمە موبایلەکەم
کە وەستاندمی":ئەوەتا جەنگکووک من و تۆ وا قسە ئەکەین
ـ:ههه باشە سەیری ناکەم
":هەرچۆنێ بێ پێویستە قبوڵیکەم بەڵام تۆش هاوکارم بە جەنگکووک
ئەمە بە ئیهمالکردنی تۆ ناکرێ
YOU ARE READING
Jikook.[پەیوەستبوون]✔️
Romance*^کۆتای هاتووە^* (هەردوکمان ئەزانین بۆ چ هۆکارێک بەیەکەوەین) (ئەو هۆکارە پەیوەستی یەکتریمان ئەکات؟) *تێبینی:ئەم چیرۆکە بابەتەکەی خەیاڵیەو (ئۆمێگا و ئەلفا)یە*