~X~

385 64 169
                                    

Pov:jungkook

ئەمە چ جۆرە هەستێکە؟
چ جۆرە بیرێکە؟
یەکجار بەو شێوەیە گیرۆدەت کردوم
بەو شێوەیە پەیوەستت کردوم

خۆ قەرار نەبوو من تۆم خۆشبوێ
تۆ تەنها بۆ بونی ئەو مناڵە هاتیە ژیانمەوە
نەوەک بۆ ئەوەی گیرۆدەی خۆتم کەیت
واملێبکەیت کە بتهێنمە ڕێزەی ئەو هاوسەرەیکە پێنج ساڵە ئەژیم لەگەڵی و چەنێکە خۆشمویستوە

تۆ چۆن بەم ماوە کورتە ئاوا جێی خۆت کردەوە لە دڵما جیمین؟
من ئەمەم نەئەویست سوێند ئەخۆم هەرگیز لەوبڕوایەدا نەبووم کە ئاوام لێبێت

بە زەردەخەنەیەکت دڵخۆش بم
بە فرمێسکێکت دڵتەنگ بم
ئەکرێ بپرسم چی لەتۆ تایبەتە؟
چی لەتۆدا هەیە و لە هانیۆلا ئەو هەموو ماوەیە نەمدیوە؟

لەکاتێکا تا ئێستا بە منت نەوتوە خۆشمەوێی
جارێک پڕ بەدڵ بابەتەکانی خۆتت بۆ باس نەکردوم
بەردەوام ئەوە منم کە گرینگی ئەدەم
بەڵام هێشتاش نامەوێ پاشەکشە بکەم
چێژ لەوە ئەبینم کاتەکانم بۆ تۆ دانێم

ئایا هۆکار ئەو مناڵەیە کە لە خوێنی منە یان شتێکی تر هەیە لەتۆیاو من نەمزانیەوە.

.......

ـ:من گەڕامەوە

بەبێ ئەوەی سەیری ڕومکا و جوابم باتەوە چوو بۆ دەستشۆر
ئێستا بۆ وائەکا ئەم کێشەی چیە؟

کە هاتەوە بۆ ژورەکەمان چومە لایەوە و ماچێکی ڕومەتیم کرد و دەستم لەکەمەری ئاڵاند

ـ:هانیۆلەکەم لە من توڕەیە؟

":دڵخۆش دیاری

ـ:حەز ناکەی هاوسەرەکەت دڵخۆش بێت؟

":حەزەکەم لەلای من دڵخۆش بێت نەک کەسانی تر

بەدەستی قۆڵمی دورخستەوەو ڕوبەڕوم وەستا بە ناوچەوانێکی گرژەوە ،

من بێزاربووم لەم جۆرە هەڵسوکەوت و قسانەی هانیۆل نازانم بۆچی خۆی بێزار نابێ
نازانم چی لەگەڵ بکەم؟

ـ:چ شتێک تۆی نیگەران کردوە؟

":هێشتا ئەپرسی ها؟
چەند شەوە تۆ نەهاتویتەوە؟
واتا ئەو کوڕەتیوە ئاوا دڵخۆشتەکات

من لەیادم کردبوو کە چەند ڕۆژە لەلای جیمینم بەجارێ هانیۆلم لەیاد کردوە بەڵام من چەند جارم پێوتوە قسە بە جیمین نەڵێ

ـ:ئارامبە هانیۆل

":چیتر ئارام نابم
کەی کۆتا جار بوو بەیەکەوە چوین بۆ گەشتێک؟
هەر لەیادیشت نیە چونکە من بۆت گرینگ نیم

Jikook.[پەیوەستبوون]✔️Where stories live. Discover now