~XXII~

307 63 111
                                    

POV:jungkook

نازانم بۆچی ئەمەم کرد،نازانم بۆچی بەبێ ویستی خۆی ماچم کرد، ماچێکی دڕندانە کە دەرفەتی هیچ شتێکم پێنەدا
بەڵام من موشتاقم من لە مێژە شێتی لێوەکانیم و زۆر دەمێکە بیریان ئەکەم
هەستم کرد کە چیتر بەرگری ناکات،ئەویش ماچم ئەکاتەوە
ئایا مانای گەڕانەوەیە،مانای ئەوەیە هێشتا خۆشیەوێم؟

کەمێ لێی دورکەوتمەوەو بە هەناسە بڕکێوە وتم

ـ:چونکە خۆشمەوێیت، خۆشمەوێیت نایبینیت؟
نایبینی بەرگەی ئەوە ناگرم لەبەرچاوی من کەسێکی تر دەستت بگرێ.....باوەشت پیاکات.....ئااهـ ماچتکات
ئاخر تۆ چۆن لە پشت منەوە ئاوا بێباکیت چۆن چۆن؟؟

کۆتا وشەکانم بە هاوەرەوە وت کاتێ لەپی دەستم بە سوکانەکە ئەکێشا
ئاخر بۆچی ئاوام بەرامبەر ئەکات؟

:جۆنگکووک من ناتوانم دووبارە دڵی پارچە پارچەکەم

ـ:بەڵام بۆ دڵی من ئەتوانی، ئەتوانی هەروابەئاسانی کوڕەکەت لەیادکەی من لەیادکەی هەموو شت لەیادکەی و بڕۆی

:دەردی تۆ کوڕەکەم نیە

ـ:چی تۆ ئەڵێی چی ئەی دەردی من چیە؟

:دەردی تۆ گەڕانەوەی منە بۆ لای تۆ
بۆ ژیان لەگەڵ تۆ، بۆ پەیوەستبوون بە تۆوە
لەیەکەم ڕۆژی هاوسەریمانەوە غیرەیەک لەناختا هەبوو بەردەوام ئەیترساندی لە دەستدانم لە چونم بۆلای یەکێکی تر،لەوەی کە ڕۆژێ جێتبێڵم

ـ:بەڵێ....بەڵێ ڕاست ئەکەی چی بکەم؟
ناتوانم .....ناتوانم لێبگەڕێم کە بڕۆی شێتەبم لەگەڵ یەکێکی دی بتبینم
جیمین تکات لێئەکەم......لێتەپاڕێمەوە
بگەڕێوە

توند دەستی چەپیم گرت و بینیم فرمێسکەکانی سڕی
پەنجەم برد بۆ ڕوخساری و بەسەر کوڵمیا ئەمخشاند بەو هیوایەی ئەم بڕیارەی چارەسەی هەموومان بێت

:من....جۆنگکووک من....ناتوانم
چیتر ناتوانم

یەکسەر دورکەوتەوەو لە سەیارەکە دابەزی
منی بە تێکشکاوی بەجێهێشت،بە تەنها
بەبێکەسی،بەبێ چارەی
ئاخر تۆ کەی هێندە بێویژدان بوویت کە ئاوا بیت بەرامبەرم
ئاوا چێژ لە ئازاردانم ببینی
واتا هێندە شتەکان شێواوە کە نەزانی ڕێیە ڕاستەکە کامەیە؟

...........

من تێناگەم چۆن گەیشتمە ئەم ئاستە؟
ئەو ئاستەی بپاڕێمەوە لەهەموو کەس و لە هەموو شت تەنها بۆ گەڕانەوەی جیمین،ئاخر بۆ کەس ئەم ئەشقەی من نابینێ؟
بەتایبەت تۆ جیمین!
بۆ بۆساتێکیش هەستم پێناکەیت

Jikook.[پەیوەستبوون]✔️Where stories live. Discover now