~III~

345 59 151
                                    

Pov:jungkook

چومەوە بۆ ماڵی خۆمان و ئەمەوێ ئەو نەفرەتیە لەیادکەم
هێندەی تر ناشرین بوو لەبەرچاوم
ئەو پێی نەوتم بچۆ بۆلای هاوسەرەکەت منیش هەروا ئەکەم.

کە چومەوەو ڕۆشتم بۆ ژوری میوانەکە هەموو پێیان سەیر بوو کە هاتومەتەوە بەڵام هیچیان نەوت،دایکم هات بۆلام و بەخێرهاتنی لێ کردمەوەو دەستی کرد بە قسەکردن

::ئێ کوڕم بۆچی یەکەم ڕۆژ هاتویتەتەوە؟
ئەو کوڕە گوناهە بەتانها

ـ:هاتومەتەوە لای هاوسەرەکەم دایکە

::شتێکی باشت کرد،وابزانم پێویستی پێتە

ـ:بۆچی چی بووە؟

::دوێنێ کە لە ئاهەنگەکە هاتینەوە لە ژورەکەی ئەگریا تەواوی ژورەکەی شێواندبوو،وەچەندی قسەمان لەگەڵی کرد سودی نەبوو

ـ:ئەی بۆچی پێتان نەوتم دایکە

::چیت پێبڵێین کەی کاتی ئەوەبوە ئاخر

ـ:ئاخر هانیۆل دایکە

بەپەلە ڕامکردە سەرەوە بۆ ژورەکەمان و بینیم لە سوچێکا ئەگری
چوم بەرەولای هەرچەنە ژورەکە جێگای ئەوەی تیا نەمەبۆوە قاچی تیا هەڵبێنمەوە،چومە نزیکیەوە هەموو گیانیم پشکنی بۆ ئەوەی بزانم سەلامەتە

ـ:گیانەکم باشیت؟
ئەم بارودۆخە چیە؟

تەنیا گریانەکەی زیاتر بوو جوابی نەدامەوە

ـ:ئێمە قسەمان لەم بارەیەوە کرد
نەمانوت نابێ ئازاری خۆتبەی؟

بەدەستەکانم باوەشم پیاکرد کەمێ گریانەکەی کەم بۆوە
بەڵام لەناکاو دوری خستمەوە بە قایمی و پڕ بە ژورەکە هاواری کرد و پێی وتم

":تۆ بۆچی لێرەی؟هاا؟
بڕۆ بۆلای هاوسەرەکەت

خەریکە شێت ئەبم کاتێ ئاوا هەڵسوکەوتم لەگەڵ ئەکا بەبۆنەی ئەو کوڕە نەفرەتیەوە

ـ:ئارامبە

":بڕۆ دەرەوە

توند قۆڵەکانیم گرت و سەیری چاویم کرد

ـ:تۆ هاوسەری منیت گیانەکەم
من ئێستا لەلای تۆم

":تۆ چیتر هی من نەماوی جەنگکووک
من ئەوەم پێقبوڵ ناکرێ

ـ:بەڵێنت پێئەدەم تێئەپەڕێ

": تێناپەڕێ جەنگکووک تێناپەڕێ
بڕۆنامەوێ لێرە بیت

Jikook.[پەیوەستبوون]✔️Where stories live. Discover now