~XVI~

401 59 130
                                    


[هیچ شتێک ئازارم نادا لە ئامادە نەبونت
هیچ شتێک کەم نابێتەوە لە ئامادە نەبونت
جگە لە گەردون.....!!]

..........

"گەڕانەوە بۆ هەفتەیەک لەوەو پێش"

Pov:jimin

من تێناگەم بۆچی هیچ ڕێگەچارەیەک نیە
بۆچی جەنگکووک هیچ هەوڵێک نادا
بۆچی یەکسەر بەم بڕیارە مامی ڕازی بووە؟

:تکایە جەنگکووک کەمێک بیربکەوە
شتێک بکە.....ناکرێ هەر بەو ئاسانیە ڕازیبیت

ـ:بەو ئاسانیە؟
وائەزانی لەلام ئاسانە کە تۆ جێبێڵم؟

بەدەنگی بەرز هەموو قسەکانی کرد و سەیری چاوەکانی کردم

:ئێ کەواتە شتێ بکە
تکایە قسەیان لەگەڵ بکەوە
من ناتوانم لە کوڕەکەم دوور بم ئەو هێشتا زۆر بچوکە تکایە

بە پەنجەم فرمێسکەکانم سڕی و بە پاڕانەوە قسەکانم بۆیکرد

ـ:هیچ ڕێگەچارەیەک نیە
هەموویم تاقیکردەوە کەس پشگیرم ناکات کەس گرینگی بە دڵی من نادا
دایک و باوکیشم پشگیری هانیۆل ئەکەن

:واتا بەو ئاسانیە لێم جیائەبیتەوە؟

سەیری ڕوی نەئەکردم بەبێ وتەش مایەوە

:قسە بکە......هیچ منت خۆشویستوە؟

ـ:بەڵێنت پێئەدەم ئەمانە هەمووی کۆتای دێت
بەڵێنبێ دووبارە هەرسێکمان بەیەکەوە ئەژین

:جەنگکووک....

هیچ قسەیەک ناکا
ئاخر تۆ کەی ئاوا بێدەنگ بوویتە کە هیچ شتێک بە من ناڵێی
خەریکە شێت ئەبم لەم بێدەنگیەت

لەسایەرەکەی دابەزیم و چومە ژورەوە بۆ ماڵی باوکم
دووبارە گەڕامەوە ئەو ماڵەی کە وەک زیندان وابوو بۆ من

چومە بۆ ژووری نوستنەکەم بۆلای کوڕەکەم
ئەو ئێستا تاکە کەسی منە
من هیچ کەسم نیە جگە لە کوڕەکەم جگە لەو هیچ پەنایەکم نیە

~∞~∞~∞~∞~∞~∞~∞~∞~∞~∞~∞~

چاوەکانم ئەکرێنەوە
ئەو ڕوناکیەی ژورەکەم ئازارم ئەدا
سەیرم کرد کانۆلایەک کە ئاوی پێوە بەسراوە بە مەچەکی دەستی ڕاستمەوە بەستراوە
تێناگەم چی ڕویداوە و بۆچی لێرەم
جەنگکووک لەکوێیە؟

::کوڕم چاوت کردەوە؟

:دایکە.....چی بووە؟
جەنگکووک لە کوێیە؟
ئەی هایجوون لە کوێیە ئێستا بەتەنهایە دایکە

Jikook.[پەیوەستبوون]✔️Where stories live. Discover now