Part "4"

665 93 140
                                    

سوپاس لۆ 41 ڕیدس و 14 ڤۆتس بەو زووە دڵەکانم🌟💋
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~

جۆنگکووک سەیری هەموو کەلوپەلەکانی ماڵەکە، دیزاینی ڤێللایەکە وای کرد چاوەکانی زەق ببنەوە. ڤێللایەکە زۆر زۆر گەورە بوو. ژووری دانیشتنەکە بەقەد ماڵەکەی خۆی دەبوو. دەمی کرابۆوە کاتێل پاسەوانە جیاوازەکانی دیت، خزمەتکارەکان هەموو وەستابوون و سەریان خوار کردبووەوە.

"ئەوانە بۆچی وەستاون، بەڕێزم؟" جۆنگکووک لێی پرسی.

"ئەوانە پاسەوانەکان و خزمەتکارەکانن، بێگوومان وەستاون" تایهیۆنگ بۆی باس کرد، کاتێک کوڕەکەی لەسەر قەنەفە گرانبەها نەرمەکە دانا.

"بەڵام ماندوو دەبن..." جۆنگکووک بە نزمی وتی، کاتێک یاری لەگەڵ کۆتایی قۆڵەکانی بلوزەکەی دەکرد.

تایهیۆنگ لە ناو خۆیەوە سوپاسی دایکی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو هاوسەرگیریە لەگەڵ ئەو کەروێشکە کیوتە بێ تاوانە. "پێویست ناکا نیگەرانی ئەوان بی" دەستی لەسەر سەری جۆنگکووک دانا "دەتەوێت خۆت بشۆیت یان جلەکانت بگۆڕیت؟"

جۆنگکووک سەیری بلوزەکەی کرد، شۆک بوو کاتێ بینی کە چەند پیسن چونکە لە دەرەوە کەوتە عەرزەکە. بە خێرایی لەسەر قەنەفەکە هەستاوە "مــ من داوای لێ بوردن دەکەم بۆ پیس کردنی قەنەفەکە!" دەنگێکی ئازارانەی لێوە دەرچوو کاتێ قورسی خۆی دانا سەر قاچی چەپی.

تایهیۆنگ هەستی پێی کرد، بە خێرایی لێی پرسی، "چی بووە؟"

"پیاوە قات ڕەشە بێ هەستەکە تازە منی فڕێ دا! وابزانم قاچم ئازاری پێ گەیشت کاتێ کەوتم..." جۆنگکووک بە نزمی ڕستەکانی کۆتایی وت کاتێک لێوەکانی پاوتی بوون.

تایهیۆنگ برۆکانی بەیەک نا. "دانیشە، من سەیری دەکەم."

جۆنگکووک ڕاستەوخۆ دانیشت. پیاوەکە پێڵاو و گۆرەویەکەی بۆ داکەند، برۆکانی زیاتر لەیەک نزیک بوونەوە کاتێک بینی ئێسکی قچی کوڕەکە ئەستوور بووە.

بە نەرمی دەستی لەسەر شوێنە ئەستوورەکە دانا، وەرگرتنی 'سس' لەلایان کوڕەکە. "ئازاری هەیە؟" لە کوڕەکەی پرسی.

𝘾𝙤𝙤𝙠𝙞𝙚𝙨  ~ 𝙏𝙖𝙚𝙠𝙤𝙤𝙠  ✓Where stories live. Discover now