Part "20"

587 78 73
                                    

⋆⭒˚

"تۆ شیرینی زۆرت خوارد، ئازیزم..."

جۆنگکووک شیرینیەکانی تێکەڵ بەیەک کردبوو و لەناو دەستەکانی دایپۆشیبوو، ڕوومەتەکانی خڕ ببوون وەکوو سمۆرە و بە تووڕەیی سەیری پیاوەکەی کرد، "ئەمە تەنها دەیەمیانە!"

تایهیۆنگ پێکەنی، لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشت بەڵام کوڕەکە بە خێرایی دووری لەنيوان خۆی و تایهیۆنگ دانا.

"پێتم وت کە ئەم هەفتەیە ناتوانی دەستم لێبدەی!"

چەناگەی تایهیۆنگ خەریک بوو بکەوتە سەر عەرزەکە کاتێک قسەکەی جۆنگکووکی گوێ لێ بوو، "تۆ وتت ناتوانم دەستت لێ بدەم بەڵام نەتگووت ناتوانم لەلات دابنیشم!"

"بەڵام تۆ بە دڵنیاییەوە دەستم لێ دەدەیت کاتێک لێم نزیکی، کەواتە نەخێر نەخێر! ناهێڵم لەلام دابنیشیت!" جۆنگکووک وتی، بەردەوام بوو لەوەی کە کتێبەکە بخوێنێتەوە کە لەسەر ڕانەکانی دانرابوو.

تایهیۆنگ هەناسەیەکی بێزارانەی هەڵمژی. بە وریاییەوە لە جۆنگکووک نزیک بۆوە کاتێک جۆنگکووک هەموو ئاگاداری لەلای کتێبەکە بوو. لە کۆتاییدا، لەلای جۆنگکووک دانیشت، دەستەکانی ڕێیان گرتە کەمەری جۆنگکووک.

دواتر لەناکاو جۆنگکووک پەنجەکانی تایهیۆنگی گرت، لە دەمی نزیک کردەوە و بە هەموو توانای گازی لێ گرت بە ددانە کەروێشکیەکانی.

"ئاوچ!" تایهیۆنگ دەستەکانی لە جۆنگکووک دوور خستەوە، فووی لێ دەکرد. دەستبەجێ نیشانەی گازگرتنی سوور لەسەر پەنجەکانی دروست بوو، "ئازیزم! تۆ گازت لێم گرت؟!"

𝘾𝙤𝙤𝙠𝙞𝙚𝙨  ~ 𝙏𝙖𝙚𝙠𝙤𝙤𝙠  ✓Where stories live. Discover now