Part "26"

563 73 19
                                    

• *° °



"هیۆنگی...هیۆنگی...هەر ئێستا بە ئاگا وەرە..."

"همم..." تایهیۆنگ برۆکانی بەیەک گەیشتن، بە هێواشی چاوەکانی کردەوە، "بەڵێ؟" لە کوڕەکەی پرسی بە دەنگە قووڵەکەی، "بۆچی تۆ ئێستا بە ئاگایت؟ ئێستا کاتژمێر دوو'ی شەوە..."

"من حەزم لە هەندێک کووکیسە، هیۆنگی..." جۆنگکووک پەنجەکانی لەیەک ئاڵاند.

"بەڵام ئێستا کاتژمێر دوو'ە، هەموو دووکانەکان داخراون-" "کووکیسم دەوێت..." چاوەکانی جۆنگکووک پڕ لە فرمێسک بوون کە سەیری پیاوەکەی دەکرد بە چاوە خڕەکانی.

"باشە باشە، تکایە مەگری، ئازیزم." تایهیۆنگ قژی تێکدا، هەناسەیەکی هەڵمژی و دایەوە، "ئێستا تەلەفۆن بۆ کەسێک دەکەم بۆ ئەوەی بیهێنێت."

~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~

"ئەمە تامی زۆر خۆش نییە..." جۆنگکووک بە نزمی وتی کە لێوی خوارەوەی شۆڕ ببووەوە، "من دەمەوێت خۆم کووکیس دروست بکەم، هیۆنگی..."

تایهیۆنگ باوشکی کرد، چاوە وشکەکانی داخست و کردییەوە، "هاهـ؟ چیت وت؟"

"من دەمەوێت کووکیس دروست بکەم~" جۆنگکووک بە دەنگێکی بەرز نووزەی کرد. "ئەو کووکیسانەی کە خۆم دروستی دەکەم تامیان خۆشتر دەبێت!"

𝘾𝙤𝙤𝙠𝙞𝙚𝙨  ~ 𝙏𝙖𝙚𝙠𝙤𝙤𝙠  ✓Where stories live. Discover now