Part "14"

518 71 94
                                    

سوپاس لۆ 1k ڕیدس، گوڵەکانم🫶🏼

🎸🎧⋆ °

"تۆ پێویستە شتێک بخۆیت، بووکەشووشە."

جۆنگکووک بەردەوام بوو لەوەی بە بەتاڵی سەیری عەرزەکە بکات. خۆی خڕ کردبۆوە، ڕووی لەو لایە کرد.

تایهیۆنگ بە قووڵی هەناسەی هەڵمژی و دایەوە، "من خواردنەکە لێرە بەجێ دێڵم. بیخۆ کاتێک هەستت کرد کە برسی، باشە؟ هیۆنگی دەچێت بۆ کار ئێستا، پوورە کیمیش بەدوام دەکەوێت، هەر شتێکت پێویست بوو بە خزمەتکارەکان بڵێ، باشە؟"

تایهیۆنگ هەناسەی هەڵمژی و دایەوە کاتێک دووبارە هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت لەلایەن کوڕەکەوە. لە ژوورەکە چووە دەرەوە و بە هێمنی دەرگاکەی داخست.

"ئەو هێشتا هیچ وشەیەکی نەوتووە؟" خ.کیم پرسی، نیگەرانی لە دەنگی دیارە.

تایهیۆنگ سەری وەک 'بەڵێ' لەقاند، "بەڵێ..."

"من زۆر نیگەرانم... ئەو هیچ نەگریا وانیە؟"

"ئەو تەنها لە نەخۆشخانەکە گریا. کاتێک هاتینەوە بۆ ماڵەوە، هەر بە بەتاڵی سەیری شتەکان دەکات. منیش نیگەرانم...دایکە." تایهیۆنگ قژی خۆی تێکادا لەبەر نائومێدیان.

"ئەو کاتی دەوێت بۆ ئەوەی چاک بێتەوە، تای." خ.کیم دەستی لە قژی تایهیۆنگ دا، کەمێک زەردەخەنەی کرد. "دەی با بڕۆین بۆ کۆمپانیا پێش ئەوەی باوکت لێمان بدات." خ.کیم گاڵتەی کرد هەوڵی دا بۆ ئەوەی جەوەکە ڕووناک بکاتەوە.

𝘾𝙤𝙤𝙠𝙞𝙚𝙨  ~ 𝙏𝙖𝙚𝙠𝙤𝙤𝙠  ✓Where stories live. Discover now