Part "17"

621 78 106
                                    

𖦹°


"کامە ئەڵقەت دەوێت، بووکەشووشە؟"

جۆنگکووک بە قووڵی بیری کردەوە، چاوەکانی بچووک کردبوونەوە کە دوو ئەڵقەی لەناو دەستە نەرمەکانیدا بوون.

"من ناتوانم بڕیار بدەم، هیۆنگی..." جۆنگکووک پاوتی کرد و سەیری تایهیۆنگ کرد کە چاوەکانی وەکوو چاوە خڕەکانی بەچکە سەگ لێ کردبوو.

تایهیۆنگ پێکەنی، "ئایا من بۆت هەڵبژێرم؟"

"بەڵێ!" جۆنگکووک سەری وەک 'بەڵێ لەقاند، سەیری پیاوەکەی دەکرد بە چاوە خڕەکانی کە دەدرەوشانەوە.

تایهیۆنگ جانتایە خوازراوەکەی برد، "ئەمانەم بۆ بپێچەوە." بە کورتی بە ستافە ئافرەتەکەی وت، "بە کاتێکی کەم دێم و ئەڵقەکان دەبەم."

ڕووی لە لایەکی تر کرد، جۆنگکووکی بینی کە بە کیوتی پەنجەکانی دەژمێرێت، "ئەوە چی دەکەیت، بووکەشووشە؟"

"ئێمە ئەڵقەکانمان کڕی، جلی هاوسەرگیری...چی تر ماوە هیۆنگی؟" ڕووخساریکی سەرلێشێواو لەسەر ڕووخساری جۆنگکووک نەخشێنرابوو، "ئۆهــ ئێمە پێویستمان بە کێکە!" بە ڕووخسارێکی شۆکاوتی وتی.

"مادەم با بڕۆین کێک بکڕین!" تایهیۆنگ بە کیوتی کوڕەکە پێکەنی، پەنجەکانیان تێکەڵ کرد کاتێک لە دوکانەکە بە دڵخۆشی چوونە دەرەوە.

~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~

"ئێمە گەڕاینەوە!!" جۆنگکووک وتی، هێشتا دەستی ناو دەستی تایهیۆنگ بوو. پیاوەکە قاپووتەکەی لەسەر کوڕە بچووکەکە لابرد، "سوپاس، هیۆنگی!" جۆنگکووک بە زەردەخەنەیەکی کەروێشکانە سوپاسی کرد.

جۆنگکووک لەناکاو دەنگێکی شۆکاوی کرد کاتێک بینی کەسێک لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو، "جینی هیۆنگی!!" بە خێرایی وەکوو موشەکێکی بچووک ڕایکرد بەرەو جین، و بە قۆڵە کورتەکانی لە ئامێزی گرت.

"ئۆهــ بەیبی کووکی!!! من زۆر بیری تۆم دەکرد!!!" جین کوڕەکەی بە توندی گرت، "ئایا بیری ڕووخسارە قۆزەکەی هیۆنیت دەکرد؟"

𝘾𝙤𝙤𝙠𝙞𝙚𝙨  ~ 𝙏𝙖𝙚𝙠𝙤𝙤𝙠  ✓Where stories live. Discover now