Part "11"

633 85 99
                                    

ئیمتیحان وا تەواو دەبی ئەوجە مەجالی زیاترم هەیە لۆ پارت دانان💘
——————————————

"هیۆنگی..."

تایهیۆنگ هەستی کرد کە کەسێک دەیجووڵێنێتەوە. برۆکانی بەیەک گەیشتن، دەنگێکی دەرکرد. چاوەکانی کردەوە و بە خێرایی هەستاوە کە بینی جۆنگکووک دەلەرزێ. و لەوە خراپتر، جۆنگکووک دەگری.

خەواڵووبوون لە لەشی تایهیۆنگ ون بوو. "چی بووە، بووکەشووشە؟" ڕوومەتی جۆنگکووکی بە دەستەکانی گرت، فرمێسکە سوێرەکەی بە پەنجەی سڕییەوە. "کەسێک ئازاری دایت؟ بە هیۆنگی بڵێ، هیۆنگی یارمەتیت دەدات..."

"هـ. هیۆنگی..." جۆنگکووک لووتی سڕی، لێوەکانی پاوتی بوون، "من بـ.بیری دایکم دەکەم...خەونم بەو بینی...دەتوانیت دایکم بـ.بۆ بهێنی؟"

تایهیۆنگ شڵەژا. نازانێت چی بکات. ئەو دەتوانێت هەموو شتێک بە جۆنگکووک بدات بێجگە لە دایکی. "چی دەربارەی دادی؟ ئایا دادی خۆت دەوێت؟"

"بـ.بەڵام دادی چەند ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد..." جۆنگکووک بە نزمی وتی، و فرمێسژی زیاتر لە چاوانی هاتنە خوارەوە.

"نەخێر مەبەستم منە! من دەبما دادی تۆ!"

"بەڵام تۆ هـیۆنگی مـ.منیت! تۆ ناتوانیت ببیت بە دادی من..."

تایهیۆنگ بە بێدەنگی نەفرەتی کرد. ئەو لەبیری کرد کە جۆنگکووک منداڵێکی بێ تاوان و هیچ نەزانە. "دەقەیەکم بدەرێ، بووکەشووشە. هەوڵ دەدەم یارمەتیت بدەم، بەڵام سەرەتا بوەستە لە گریان."

جۆنگکووک سەری لەقاند، "هـ.هەوڵ دەدەم..."

تایهیۆنگ مۆبایلەکەی گرت، ناوی خ.کیمی دەنووسی. هەناسەیەکی ئاسوودەی دایەوە کە دایکی تەلەفۆنەکەی هەڵگرت، "دایکە!"

: Mrs.Kim
"واو لەو دیمەنە نا باوە! کیم تایهیۆنگە خراپەکە تەلەفۆنی بۆ کردم-


Taehyung :
بوەستە لە گاڵتە، دایکە! بەپەلەمە!

Mrs.Kim :
بۆچی؟ پێم نەڵێیت دووبارە کەسێک بکوژم؟

𝘾𝙤𝙤𝙠𝙞𝙚𝙨  ~ 𝙏𝙖𝙚𝙠𝙤𝙤𝙠  ✓Where stories live. Discover now