Part "9"

623 78 91
                                    

"دەتەوێت چی بخۆیت، بووکەشووشە؟"

جۆنگکووک بە دیقەتەوە سەیری مێنویەکەی کرد لە سەرەوە تا خوارەوە. لە پێش تایهیۆنگ دانیشت، پێیەکانیشی دەجوڵاند. "ئەوە چ زمانێکە، هیۆنگی؟"

تایهیۆنگ پێکەنینێکی نەرمی کرد، "ئەمە فەڕەنسیە، ئازیزم. من بۆت داوا دەکەم. چ شتێک ناخۆیت؟"

"من هەستیاریم بە فاسۆڵیاکانی قاوە هەیە!" جۆنگکووک بە کیوتی وتی.

"باشە، من قاوەی گەرمت بۆ داوا دەکەم." مێنویەکەی لەسەر مێزەکە دانا، ئاراستەی بە گارسۆنەکە کرد کە بێت بۆ لایان.

"بەڵێ، چ شتێکی دەوێت، بەڕێزم؟" گارسۆنەکە (کچ) بە بێ شەرمانە سەیری تایهیۆنگی کرد, کاتێک پیاوەکە هەستی پێی کرد ئافرەتە بێ شەرمەکەی پشتگوێ خست و هەرچی ویست داوای کرد.

"ئایا دەتەوێت شتی تر زیاد بکەیت، بەڕێزم؟" ئەو بە دەنگێکی سەرنجڕاکێشانە وتی کە وای لە تایهیۆنگ کرد کە چاوی لێی بسووڕێنەتەوە.

"نەخێر، گەر لە پێش چاوەکانم ون بیت سوپاسگوزارت دەبم."

ڕووخساری گارسۆنەکە لە شەرمەزاریان سوور بووەوە بە خێرایی لەوێ ون بوو.

"هیۆنگی، بۆچی پێت وت کە ون بێت لە پێش چاوەکانت؟ ئەوە بێ ڕێزیە!" جۆنگکووک قۆڵەکانی گرێ دا لەلای سینگی، سەیری تایهیۆنگی دەکرد و سەرزەنشتی کرد.

𝘾𝙤𝙤𝙠𝙞𝙚𝙨  ~ 𝙏𝙖𝙚𝙠𝙤𝙤𝙠  ✓Where stories live. Discover now