PART 2

75 19 24
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!




_-_-_-_-_-_-_-_



مارک:تش کەواتە بڕۆ و کچێک ڕازی بکە

جین:ئەوە ئەوەندە ئاسان نییە مارک

جین:هەر کاتێک داوا لە کچێک دەکەم ئەوا ڕاستەوخۆ ڕەتم دەکاتەوە

بەبێتاقەتی وتی و سەری خستە سەر مێزەکە مارکیش دەستی خستە سەر شانی و خەندەیەکی کرد

مارک:ئەگەر ڕەت بکرێیتەوە ئەوە واتای ئەوەیە کە ئەو کچە بۆ تۆ دروست نەکراوە

دوو کچ بەلایاندا ڕۆشتن مارکیش خێرا گوتی

مارک:هەوڵ بدە ئەو کچانە دانەیەکیان ڕازی بکەیت

جین:کام کچانە؟

بەخێرایی سەری بەرز کردەوە و کچەکانی بینی و ڕۆشتە لایان



جین:سڵاو خاتوونینە ئەتانەوێت دوای قوتابخانە گیمباپ بخۆین؟خەمتان نەبێت پارەکەی لەسەر خۆم دەبێت

بەڵام کچەکان سەیری یەکتریان کرد و پێکەنین

جین:چی پێکەنیناوی هەیە؟


بەپرسیارەوە گوتی

کچ۱:کێ دەیەوێت گیمباپ بخوات لەگەڵ گەمژەیەکی وەک و تۆ...ههه بابڕۆین سارانگ

بەپێکەنینەوە ڕۆشتن جینیش بەبەتاڵی سەیری پێشی خۆی دەکرد دواتر ڕۆشتەوە لای مارک دانیشتوو سەری خستەوە سەر مێزەکە


مارک:دەی خەمبار مەبە بێگومان جاری داهاتوو باش دەبیت






≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂






ئافرەتێک کە لە سیەکانی تەمەنی بوو لە ڕێگا بوو بۆ ماڵەوە بەڵام کۆکە کۆکێکی بەهێزی بوو هەموو هەوڵی خۆیدادا تا زوو بگاتەوە ماڵەوە بەلای ئەو شوێنەدا ڕۆشت کە عەرەبانەکەی بەیانی لێبوو بەڵام ئێستا لێی نەماوە کچێک لە شوێنەکەی وەستاوە ئەوەش کەمێک شۆکی کرد بەڵام دەستی کردەوە بەڕۆشتن






کچێک:بێگومان ڕاستە وە هەروەها ئەو زۆر پیر بوو بۆ من


بەلای کچە گەنجدەکەدا دەڕۆشت کە خەریکی قسەکردن بوو بە مۆبایلەکەی و بۆڵەبۆڵی دەکرد


ZOMBIE TOWN/ K.jWhere stories live. Discover now