PART 3

51 16 13
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکە

بادەست پێبکەین!


≈≈≈≈≈≈≈

وردە وردە چاوەکانم کردەوە دوای خەوێکی قورس و سەیری دەورووبەرم کرد

جین:بوەستە ئایا من خەوتم؟سانگهو؟

هەستامەوە و بەڕێکی لەسەر قەنەفەکە دانیشتم

جین:هێی سانگهو؟ئایخوایە کاتژمێر چەندە؟

بەبێزاری سەیری لای دەرگاکەم کرد

جین:ئاهــ نەفرەت ئایا ئەو بەجێیهێشتووم لێرە...تەنانەت هەڵیشینەساندم پێش ئەوەی بڕوات...بەهارحاڵ دایکم بەڕاستی دەمکوژێت

بەبێزاری گوتم و هەڵسامەوە بەرەو دەرەوە دەڕۆشتم تا گوێم لە دەنگێک بوو

جین:ئەو دەنگە چییە؟

دوای چەند چرکەیەک سانگهو هاتە بەرامبەرم بەڵام ئایخوایە ئەم کچە بۆچی بەمشێوەیەیە زۆر قێزەونە بەشۆکەوە سەیریم دەکرد

جین:س...سان...سانگهو

دوای ئەو قسەیەم بەخێرایی سەیری کردم وردە وردە لێم نزیک دەبویەوە

جین:ئۆهــ

باڵانسم لەدەست داو کەوتم

جین:تۆ چیتە؟

خێرا هەستامەوە و ڕۆشتمە چێشتخانەکەوە بەڵام ئەو هەر بەدوامەوە بوو وە هەروەها هەموو ڕوخساری خوێن بوو

جین:ئەوە بوەستێنە تۆ من دەترسێنیت

بەترسەوە بەرەو دواوە دەڕۆشتم ئەویش هەر دەهاتە پێشەوە

جین:ئایا تۆ گاڵتەم پێدەکەیت....سانگهو

هەر دەڕۆشتمە دواوە و ئەویش دەهاتە پێشەوە هێشتا لە شۆکدام نازانم بۆچی وادەکات ئەم کچە

جین:پێموابوو ئێمە لە ژوانداین...بۆچی وەک مەیمونێکی جاڵجاڵۆکەیی مامەڵە دەکەیت...ئایا جنۆکە هاتۆتە جەستەتەوە

بەترسەوە قسەکانم دەکرد و دەچومە دواوە

جین:ڕاستە من ئاشقی ئەنیمیم بەڵام دەتوانم بۆ تۆ یەک کاتژمێر ئەنیمی لەبیربکەم....بۆیە تکایە بوەستە لەوەی بەو شێوەیە مامەڵە بکەیت...من بەڕاستی هەواداری شتە ترسناکەکان نیم و حەزی پێناکەم

ZOMBIE TOWN/ K.jWhere stories live. Discover now