وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەنبادەست پێبکەین!
≂≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂≂لین:زۆر سپاس
بەشەرمەوە گوتی
≍≍≍≍≍≍≍≍
بەبێزاری بە دەورووبەری کۆشکەکەدا دەسوڕامەوە تا بەشی پشتەوەم بینی لەوێ چەند تەختەیەکی لێبوو کەوەک قادرمە وابوو بۆ بەشی پشتەوەی کۆشکەکە
سارا:ئایخوایە!...بۆچی ئەم تەختانە لێرەدان
ئەوەم گوت و بەرەو تەختەکان ڕۆشتم بەڵام گوێم لە دەنگێک بوو دواتر لەسەر تەختەکە وەستام و سەیری بەشی دواوەی کۆشکەکەم دەکرد بەڵام جینم بینی کە لەتەنیشت خانوویەکی بەردیندایەوە و قسە دەکات
جین:هاهــ...هیوادارم دکتۆر مینا بە زووترین کات دەرمانێک دروست بکات کە زۆمبی بکاتەوە بە مرۆڤ
سارا:ئەوە جینەکەمە...دەبێت ئەو چیبکات لەوێ؟
دواتر بە دەنگی بەرز هاوارم کرد
سارا:جینە ئازیزەکەم...یوووهووو
کە ئەوەم گوت ئەویش بەترسەوە ئاوڕی دایەوە بۆ دواوە
سارا:چی دەکەیت لەوێ بەتەنها؟
دواتر بازێکم هەڵدایە ئەو دیوەوە و هاتمە سەر تەختەیەکی تر
جین:سارا!...تۆ چیدەکەیت لێرە؟
سارا:من پێویستە ئەو پرسیارە لە تۆ بکەم
ئەوەم گوت و قۆڵەکانم خستە سەر یەک
جین:ئێ من تەنها چەند شتێکم دەپشکنی لێرە
سارا:ئاگاداربە ئازیزم من دەتوانم گوێم لە دەنگی زۆمبیەک بێت کە لێتەوە نزیکە
سارا:جینی ئازیزم!...من تۆ دەپارێزم
ئەوەم گوت و بازێکم هەڵدا لەسەر ئەو تەخەتەیەی لەسەری بووم بەڵام لە پێشیەوە هیچ تەختەیەکی لێنەبوو بۆیە خەریکەدەکەوم
سارا:ئایخوایە!..بمگرە ئازیزم
جین:سارا
بەشۆکەوە گوتی منیش هاوسەنگیم لەدەستداو کەوتم بەسەریدا
جین:ئاهـــ
سەری بەرز کردەوە و سەیری منی کرد منیش زەردەخەنەم کرد
سارا:سڵاو خۆشەویستم!
YOU ARE READING
ZOMBIE TOWN/ K.j
Adventureسەرەتا پێموابوو کە گاڵتەیە بەڵام ئەوە زۆر ترسناکبوو ؟؟؟:ئایخوایە بۆیە هەرگیز ناخۆمەوە ؟؟؟:بوێری بکە و ئەمجارە دەستم لێبدە ؟؟؟:من هەر چاوەڕێی ئەوەم لە تۆ دەکرد بەپێی ئەو ڕوخسارە ناشرینەت بێت کە لە کچێکی نێرد دەچیت تۆ زۆر بێسوودیت ؟؟؟:ئایا ئەو بەڵێنێک...