PART 10

37 11 0
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

∽∽∽∽∽∽∽∽

لین:ئۆو نا

ئەوەم گوت کاتێک بینیم لیا بەرەو من دێت جینیش خێرا هەستایەوە و لیای گرت

جین:لیا!...نابێت گاز بگریت

لین:جین تۆ پێویستە ئەو بکوژیت

جین:نا نەخێر هەرگیز ئەو کارە ناکەم

بەخێرایی وتی و منیش قۆڵەکانم لەیەک گرێدا

لین:ئەی کەواتە چی لەو دەکەیت؟

جین:لەشوێنێک دەیشارمەوە
شوێنێک کە نزیک بێت لە منەوە

لین:تۆ ناتوانیت بۆ هەمیشە ئەو بشاریتەوە جین
وە هەروەها ئەو مردووە

جین:ئەوە مەبەستەکەمە
من ناتوانم ڕێگەی بدەم دووجار بمرێت

لین:جین ئایا تۆ لەسەر خۆتیت؟....ئەو ئێستا زۆمبیە وە ئەگەر یەکێک لەوانەی کۆشک بیبینن ئەوا دوودڵ نابن لە کوشتنی

بەهاوارەوە گوتم

لین:تەنها لێرە جێیبهێلە تۆ ناتوانیت بیکوژیت...کەواتە ڕێگە بەوانی تر بدە بیکوژن

جین:نەخێر من هەرگیز جارێکی تر لەو جیانابمەوە

بەهاوارەوە گوتی و ڕایکردە دەرەوەی قوتابخانەکە منیش بەدوایدا ڕۆشتم

لین:جین!...ئایخوایە ئەو لە کوێیە؟

بەبێزاری گوتم و ڕۆشتمە نێو باخچە بچووکەکەی قوتابخانەکە و دانیشتم و چاوەڕێی هاتنەوەی مارکم دەکرد وە لە کۆتایشدا هاتەوە

مارک:هێی جین لەکوێیە؟...ئایا بەتەنها لێرە جێیهێشتیت؟

لین:بەڵێ..ئەو بەدوای زۆمبیەکدا ڕایکرد...وە ئەو ئێستا لەوانەیە لە کۆشک بێت بۆیە با ئێمەش بڕۆین

هەستامەوە

مارک:هم...باشە ئەو گەمژەیە لە گرتنی زۆمبیدا بەڵام کێشەنییە...باشە لێرە هیچ ڕزگاربوویەکی لێنەبوو بۆیە بابگەڕێینەوە

دوای ئەوە هەردووکمان ڕۆشتین

_-_-_-_-_-_-_-_

ئێستا من لە بەشی دواوەی کۆشکەکەم لەگەڵ لیادا ئەوێ زۆر گەورە بوو وە چەند بەردێکم هێنا و خانوویەکی بچووکم بۆ لیا دروستکرد وەئێستا ئەوم کردۆتە ناوی

ZOMBIE TOWN/ K.jWhere stories live. Discover now