PART 5

48 14 5
                                    


وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

≍≍≍≍≍≍≍≍≍≍≍



لین:ئایا تۆ خۆشی دەبینیت لە کوشتنی زۆمبیەکان؟

جین:بەڵێ بەتایبەتی ئەو کاتەی خوێنەکەیان دەپرژێت

لین:کەواتە با پێکەوە لە ناویان بەرین

کۆمەڵێک زۆمبی بەرەو ڕوومان هاتن ئێمەش ڕووبەرویان دەبوینەوە تا لین کۆتا دانەی کوشت

جین:سوگۆیی!

بەخێرایی هاتەوە لام و گوتی

لین:بابڕۆین

جین: ڕاستە...بابڕۆین

من لە پێشەوە دەڕۆشتم و لینیش لە دوامەوە بوو بەڵام من وەستام

جین:با بۆ ئەم شەو لە ماڵێکدا بمێنینەوە

واموت کاتێک لینیش سەیری ماڵەکانی دەووروبەری ئێمەی دەکرد

لین:بۆچی؟

جین:چونکە کەمێکی کە دنیا تاریک دەکات وە زۆمبی زیاتر دێنە دەرەوە وە زۆمبیە دەنگەرەکان و زۆمبیە خێرا کانیش دێنە دەرەوە

لین:زۆمبی خێرا و زۆمبیە دەنگەرەکان؟

جین:بەڵێ زۆمبیە دەنگەرەکان ئەوانەن کە دەنگە دەنگ دەکەن وە زۆمبیە خێراکانیش ئەوانەن کە خێرا ڕادەکەن و زۆر بەباشیش باز دەدەن وە هەردوو جۆرەکە تەنها بە شەو دەردەکەون....وە خێراکە بابڕۆین و لەو ماڵەی بەرامبەرمان بمێنینەوە ئەمشەو


بەرەو ئەو ماڵە ڕامان دەکرد بەڵام دەرگاکەی بەرەو ڕووما کرایە ئەوە سەیر بوو سەیری لینم کرد و گوتم

جین:نایابە دەرگاکەی سکەیە و کراشەوە...دەی با بڕۆینە ژوورەوە

ئەوەم وت و خێرا چوینە ژوورەوە و دەرگاکەش لە دوامانەوە داخرا بەڵام کاتێک چوینە ژوورەوە شۆک بوین ئێرە باخچەیەکی زۆر جوانی لێیە لە کاتێکدا ئەمە باخچەکەی بێت دەبێت ناو ماڵەکە خۆی چۆن بێت

لین:پێموایە ئێمە دزەمان کردۆتە ماڵێکەوە کە خاوەنی هەیە

جین:خەمت نەبێت پێموانیە کەس لێرە بژی هەم ئەگەر کەسێک لێرە بژیایە کەواتە بۆچی دەرگاکە بەڕووی ئێمەدا کرایە

ZOMBIE TOWN/ K.jWhere stories live. Discover now