PART 4

42 17 11
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_-_-_-_

بەدرێژایی شەقامەکە ڕامان دەکرد تا ئۆتۆمبێلێکم بینی و خێرا بەرەو ڕووی چووم لیاش هەر دەگریا بەخێرای سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە و براونیش هات

جین:نەفرەت من شۆفێرێکی باش نیم بەڵام ئێستا ئەوە گرنگ نییە

دەستم کرد بە ڕۆشتن و کۆمەڵێک زۆمبی بەدواماندا ڕایاندەکرد وە لیاش دەستی کرد بە قیژە قیژ

جین:لیا مەقیژێنە تکایە

بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو

جین:لیا ئەگەر بەردەوام بیت لە قیژە قیژ زۆمبی زیاتر دەهێنیتە سەرمان

کەمێک بێدەنگ بوو بەڵام دواتر دەستی پێکردەوە منیش بە توڕەییەوە هاوارم کرد

جین:لیا مەقیژێنە تۆ سەرنجی زۆمبیەکانی تریش ڕادەکێشیت

لەناکاو باڵانسم لە دەست دا و ئۆتۆمبێلەکەم کێشا بە پەرژینێکدا و دواتر بەرچاوم ڕەش بوو ئاگام لە خۆم نەما

≍≍≍≍≍≍≍≍

بەرە بەرە بە ئازارەوە سەرم بەرز کردەوە

جین:ئاهــ...لیا لەکوێیت؟

سەیری ناو ئۆتۆمبێلەکەم کرد کەسی تێدانەبوو خێرا دابەزیم

جین:نەفرەت ئەو لێرەش نییە

سەری ڕێگاکەی خوارەوەم کرد کە ڕێژەیەکی زۆر زۆمبی لێبوو

جین:دڵنیام لیا هەرگیز نەڕۆشتۆتە ئەوێ...پێویستە بەرەو سەرەوە بڕۆم

بەرەو ڕێگاکەی سەرەوە ڕۆشتم

جین:لیا تۆ لە کوێیت....تەنها بەردەوامبە لە ڕۆشتن جین تۆ ئەو دەدۆزیتەوە...بەڵام لەکوێ؟...هەموو ئەوەی دەیبینم ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکان و زۆمبیەکانە هیچ مرۆڤێکی لێنەماوە

بەرەو یەکێیەکی نیشتەجێبوون دەڕۆشتم

جین:لەوانەیە لیا لە شوێنێک لێرە خۆی شاردبێتەوە....پێموایە خەریکە شێت دەبم...لیا؟

زۆمبیەکم بینی بەرەو ڕووم ڕایدەکرد منیش تاوەکەم بەرز کردەوە و لێمدا

جین:بمرە هەی پیسکە...ناشرینی...قێزەون...بمرە

ZOMBIE TOWN/ K.jWhere stories live. Discover now