PART 9

40 17 29
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_-_

لین:ئاهـــ...برسیمە

بەخەواڵووی چوومە دەرەوەی ژووری نووستنەکە بەڵام سەرسام بووم کاتێک دەرگاکەم بە کراوەیی بینی

لین:بۆچی دەرگاکە کراوەتەوە؟

لای دەرگاکە کۆمەڵێک چەتری لێبوو دانەیەکم هەڵگرت و چوومە دەرەوە

لین:لەوانەیە کەسێک لە دەرەوە بێت

وردە وردە دەچوومە دەرەوە و کەسێکم بینی کە هەوڵی داخستنی دەرگا گەورەکەی دەدا

جین:ئاهــ...ئەوەتا لەوانەیە ئاوا باشتر بێت

لین:ئایا ئەوە جینە...هێی جین

بەدەنگی بەرز هاوارم کرد

جین:ها؟

بەڵام دیمەنی زۆمبیەکانی بەردەم دەرگاکە شۆکی کردم بەتایبەت ئەو کاتەی کە هەموویان بەرەو من هاتن دواتر گوێم لە هاواری جین بوو

"لەلای جین"

جین:لین!

کاتێک لینم بەوشێوەیە بینی شۆک بووم و هاوارم کرد دواتر بەخێرایی ڕۆشتم باوەشم پێداکرد

جین:هیچ جوڵەیەکی نەخوازراو مەکە....تەنها لە نزیک من بمێنەوە ئەوان هێرش ناکەن

دواتر ئەو بەترسەوە گوتی

لین:چیڕودەدات؟

جین:دواتر هەموو شتێکت بۆ ڕوون دەکەمەوە...بەڵام بۆ ئێستا تەنها لە نزیک من بمێنەوە و مەقیژێنە

لین:ب..باشە

دەستیم گرت و بەخێرایی بەرەو دەرەوە دەڕۆشتین زۆمبیەکانیش بەدواماندا دەهاتن تا بەتەواوی چوونە دەرەوە و ئێمەش بە خێرایی چوین دەرگاکەمان داخست و بەخێرایی ڕۆشتینە نێو کۆشکەکەوە دوای ئەوەی چوینە ژوورەوە دەرگاکەی ئەوێشم داخست  و سەیری لینم کرد

جین:ئایا باشیت؟

ئەویش بەتوڕەیی گوتی

لین:من باشم...وە ئێستا ڕوونکردنەوەم دەوێت

جین:من نازانم تەنانەت چۆنیش ڕوونی بکەمەوە بەڵام...بیرمە کاتێک چوکلێتەکەی دکتۆر مینام خوارد وە..وە ئەو باسی دەرمانێکی کرد

ZOMBIE TOWN/ K.jWhere stories live. Discover now