۳

910 121 8
                                    

هەر لەگەڵ هاتنە خوارەوەی بەڕێز جۆن لە ئۆتۆمۆبێلەکە هەموو خەڵەکە لە خۆشیا چەپڵەیان لێدەدا . "سڵاوتان لێبێت ئەی خەڵکی گوندی بەشەرەف."
خەڵکەکەش بەیەک دەنگ"ئاااااااا....." خاتوون جۆنیش لەدوای هاتە خوارەوە .

بەڕێز جۆن بەناو خەڵکەکەدا دەڕۆیشت و قسەیان دەکرد "دەبێت گەورەترین پڕۆژە لێرە بکەم . ئەویش بە کردنەوەی لقێکی کۆمپانیای جۆن " بەدڵخۆشی وای وت کە زانی دەتوانێت گرنگیەکی باش بەو گوندە وێرانە بدات ، خاتوون جۆنیش لەگەڵ خانمەکان بوو .

جۆنکووک کاتێک بە فیڕاڕیە سوورەکەی هات و وەستاندی ، کچەکان شۆک بوون دواتر هەمووی ڕایان کرد بۆ لای تاکوو بیبینن

لێبێکا پێش هەموویان کەوت . چوو بۆلای و دەستی لەسەر شانی دانا و بە فیزێکەوە"بەخێرهاتی جۆن." جۆنکووک بە قێزەوە دەستی لەسەر شانی لاداو هاواری کرد بەسەر"ئەوە بەچ مافێک دەسم لە جلەگرانبەهاکەم دەدەیت ، پیس" . جێگاکەی خاوێن کردەوە و ڕۆیشت لەو جێگایە .

ویستی دوو کەوێتە بەڵامشتێکی کەوتەوە یاد وەستا و ئاوڕی دایەوە سەیری ئەو کۆمەڵە کچەی کرد"لە ئۆتۆمۆبێلەکەم دوور بکەونەوە دواتر پارەی شووشتنەکەی لە ئێوە وەردەگرم" . وای وت و بە فیزێکەوە ڕۆیش .

"تچ چەندە لوت بەرز و خۆپەرستە "یەکێک لە کچەکان وای وت و دواتر ڕۆیشت ، هەمووکچەکان بەدوای تەنها لێبێکا نەبێت ."هەر دەبێت بەدەستت بهێنم."

 

    لەلای سۆوا

پێش ئەوەی لێبێکا بڕوات لەلای و وازی لێبهێنیت

کاتێک بەڕێزجۆن و خێزانەکەی هاتن ، لێبێکا سەیرێکی ئەو شوێنەی کرد کە ئۆتۆمۆبێلەکەیان ڕاگرت و خەڵکەکەش خۆشی خۆیان دەردەبڕی.




سەیرێکی سۆوا کردەوە ،"کاری من و تۆ لێرە تەواو نەبووە."پاڵێکی پێوە ناو وای لە سۆوا کرد کە هاوسەنگی لەدەست بدات و بەسەر پشتدا بکەوێت.

لیز بەخێرایی هەڵی ساندەوە وبردی لەسەر یەکێک لە بەردەگەورەکان دای نیشاند.

"زۆر داوای لێ بووردن دەکەم دەربارەی ئەو هەڵسوکەوتەی خوشکەکەم کە کردی" سۆوا هەر دەگریا و لەشوێنی خۆی هەنسکی دەدا "لێرە بڕۆ" لیزیش تێگەیشت بۆیە ڕۆیشت لە شوێنەکە. سۆوای بەتەنها جێهێشت.

دوای چەند ماوەیەک ، هەڵسایەوە ، هاتەوەیادی کە دەبێت بگەڕێتەوە ماڵەوە . فرمێسکی چاوی بە دەستی سڕیەوە و ڕۆیشت تاکوو بە زۆرترین کات بگەڕێتەوە ماڵەوە .

بەلای ڕاستدا ڕۆیشت بەڵام لە بێ بەختی خۆیدا خۆی بە کەسێکتر کێشا کە زۆر تووڕە بوو ، سۆوا دووبارە کەوتەوە سەر ئەرزەکە . ئەوکەسە بە باڵا زۆر بەرزتر بوو وە بۆنی جگەرەشی لێدەهات .

𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JKWhere stories live. Discover now